مەها ئەبوعوف، ئەکتەری میسڕی کۆچی دوایکرد

پاش بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، مەها ئەبو عوف ئەکتەری دیاری میسڕی لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دوایکرد. ناوەندی هەواڵ

پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، مەها ئەبو عوف ئەکتەری دیاری میسڕی لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

مەها ئەبو عوف، ئەکتەری دیاری میسڕی لە ٢٨ نۆڤەمبەر لە ساڵی ١٩٥٦ لە قاهیرە لە پایتەختی میسڕ لە بنەماڵەیەکی هونەرمەند لەدایک بووە، لە ژیانیدا بەشداری چەندین فیلم و دراما بەشداریکردووە.

لە ماوەی ژیانیدا بەشداری نزیکی ٣٤ دراما و زیاتر لە ٢١ فیلمی کردووە، دوو منداڵی دوانەی هەیە، لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکاندا دەستی بەکاری هونەری کردووە، کۆتا بەرهەمی لە ساڵی ٢٠٢١ پەخشکراوە.

پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە ڕۆژی شەشی کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی قاهیرەدا کۆچی دوایکرد.