"ئەگەر ئاشتی بەدیبێت، ئێمە گەشاوەتر دەبین"

پێشانگای کاری دەستی لەلایەن ژنانەوە لەسەر شەقامەکانی کابول بە دروشمی "ئەگەر ئاشتی بێت باشتر ڕووناکیمان دەبێت" کرایەوە، ئەم پێشانگایە لەلایەن ئەو ژنانەوە کراوەتەوە کە لە هەوڵی چالاکیدان لە ژیانی ڕۆژانەدا و پەیامێکە بۆ تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان ، کە قەدەغەی هاتووچۆ لە دەرەوەی بنەما ئیسلامییەکانە.

پێشانگای کاری دەستی لەلایەن ژنانەوە لەسەر شەقامەکانی کابول بە دروشمی "ئەگەر ئاشتی بەدیبێت، ئێمە گەشاوەتر دەبین" کرایەوە، ئەم پێشانگایە لەلایەن ئەو ژنانەوە کراوەتەوە کە لە هەوڵی چالاکیدان لە ژیانی ڕۆژانەدا و پەیامێکە بۆ تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان ، کە قەدەغەی هاتووچۆ لە دەرەوەی بنەما ئیسلامییەکانە.

 

پەروانە کبریت

کابول- کاتێک ئەفغانستان لە شەڕی ناوخۆدا تێدەکۆشێت، ژنان بۆ پاراستنی هەبوونیان لە ژیاندا بەردەوامن لە تێکۆشان، ژنانی ئەفغانی کە لەسەر هێڵی باریکی نێوان ژیان و مردن دەوەستن، بە نیگەرانییەوە لە زۆربەی پارێزگا و شارەکاندا چاودێری گەشەی تاڵیبان دەکەن، ژنانی ئەفغانی کە نایانەوێت قەدەغەی هاتووچۆ بە پێی بنەماکانی ئیسلام بناسنەوە، پێشانگایەکی کاری دەستییان بە ناونیشانی "ئەگەر ئاشتی بەدیبێت، ئێمە گەشاوەتر دەبین" لە شەقامەکانی شاری کابوڵ کردەوە.

 

ژنانی ئەفغان لە دژی قاچاخ، تەقەکردن، سوتان بە تێزاب یان بەخشینی گیانیان بەشداری لە ژیاندا دەکەن، ژنانی ئەفغان کە بە دروشمی "ئەگەر ئاشتی بەدی بێت، ئێمە گەشاوەتر دەبین" پێشانگاکەیان بەڕێوەبردو تێدا کاری دەستی و کلتوری ئەفغانستانو چەندین شتی دیکە نمایش کران.

 

گرنگی زۆر بە پێشانگاکە دەدرێت

پێشانگاکە سەرنجی زۆری کابولیەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا و ژنان زۆر دڵخۆش بوون بەم بایەخە،  چونکە ژنانی کابول هەوڵ دەدەن درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن.

 

کیارانگ سەعادەت، یەکێک لە ڕێکخەرانی پێشانگاکە و پیشەسازی وتی:" ئەم پێشانگایەمان کردەوە بۆ ئەوەی داوای ئاشتی بکەین کە تا ئێستا نادیارە، ئێمە پشتیوانی ئاشتی دەکەین لە وڵاتەکەماندا دەمانەوێت ئەوە ڕابگەیەنین کە ئێمە لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا نامانەوێت لە ماڵەکاندا بمێنینەوە، ئێمە وەک ژنان دەمانەوێت هەبوونی کۆمەڵایەتی خۆمان قبوڵ بکەین، هەست بکەین و بژین".

 

"ئامادەین زیاتر کار بکەین"

کیارانگ سەعادەت ڕایگەیاند، کە پێویستە دۆخی ژنان لە گفتوگۆی ئاشتیی گونجاودا لە نێوان حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیباندا قبوڵ بکرێت و سەرنجیشی دا کە ئەمە داواکاریی ژنانی ئەفغانییە.