لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار، شاری قامیشلۆ بە تابلۆی ژنان ڕازێندراوەتەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، دیوارەکانی قامیشلۆ بە تابلۆی خەبات و یەکگرتوویی ژنان ڕازێندراونەتەوە، ئەندامانی گرووپی ئۆرچید دەڵێن: ئەم تابلۆیە دیارییەکە بۆ هەموو ژنانی تێکۆشەرو ڕەنجدەر.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ-بە نزیکبوونەوە لە ٨ی ئادار،، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، گروپی گرافیتی ئۆرچید هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ وێنەکێشانی ئەو تابلۆیانەی کە خەباتی ژنان نیشان دەدات، بەتایبەتی خەباتی ژنانی کورد.

 

گروپەکە هەڵمەتی خۆی لە گەڕەکی مونیر حەبیب لە شاری قامیشلۆی کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکرد و ٢١ وێنەی ژنانی لە گەڕەکەکەدا کێشا، ڕۆناز حەیدەر، ئەندامی گروپی ئۆرچید وتی: گروپی ئۆرچید چالاکن لە گرافیتی و هەمیشە بەشدارن لە چالاکییەکاندا،  لە هەر کاتێکدا کەمپەین ڕێکدەخەین،  ئامادەین بۆ پێشەنگایەتی کردنی هەموو ڕووداوە سیمبۆلیەکان، لەگەڵ ئەوەشدا، کاری خۆمان ئەنجام دەدەین.

 

"ژنانی کورد شەڕڤان و تێکۆشەرن"

ڕۆناز حەیدەر تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی ژنان بەتایبەتی ژنانی کورد لە ڕۆژئاوا و وتی: لە ٨ی ئاداردا ویستمان وەک گروپێک هەڵمەتێک دەستپێبکەین بۆ پیرۆزکردنی ئەم ڕۆژەو خۆشی بخەینە دڵی ژنانەوە، لە ڕاستیدا ژنانی کورد بەرخۆدان و خەباتێکی گەورەیان لە کوردستان بە تایبەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردووە تا ئەمڕۆش، شایەنی ئەوەیە پیرۆزی بکەین و سەرنج ڕاکێشینە سەری، ئەو تابلۆیانەی کە وێنەیان دەکێشین؛ ڕەنگی ژنان و بەخۆدانیان نیشان دەدەن، لە هەمان کاتدا، یەکخستنی ژنانی پێکهاتەکانمان گەشە پێداوە، ئەمەش لە وێنەکاندا ئەوە نیشان دەدات کە چۆن هەموو ژنێک لە پێلهاتەی جیاواز بە جلوبەرگی فۆلکلۆری خۆیان ئامادەن.

 

"دیارییەک بۆ هەموو ژنانی جیهان"

 

ڕۆناز حەیدەر پیرۆزبایی ٨ی ئاداری لە هەموو ژنانی جیهان کرد و وتی: بەدڵنیاییەوە، تابلۆمان کێشاوە بە دروشمی "ژن. ژیان، ئازادی"، کە بەهادارترین نیشانەی خەباتی ژنانە لە جیهاندا، بۆ ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، ئەم تابلۆیە دیارییە بۆ هەموو ژنان لە سەرانسەری جیهاندا، بەتایبەتی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. هیوادارین ساڵانی داهاتوو بۆ ژنان ساڵانی خۆشی و سەرکەوتن بێت.