ژینگه
-
وشکەساڵی چین دەگرێتەوە.. زیانی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری پێگەیاندووە
چین ئەمساڵ یەکەم ئاگادارکردنەوەی نیشتمانیی خۆی لەبارەی وشکەساڵیی دەرکرد، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و وشکبوونی زیاتر لە ٦٦ ڕووبار، زیانی زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری لە پەکین داوە.
-
گۆڕانی کەشوهەوا لافاوی لە جیهاندا دروستکردووە
گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی هەڵکشانی ئاستی ئاوی دەریاکان و بارانی بەخور و لافاو، کە چەندین وڵاتی گرتووەتەوە و سودانیش یەکێکە لەو وڵاتانە، بەهۆی لافاوەوە لەو وڵاتە ٧٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
-
عێراق بە پلانێک تا ساڵی ٢٠٣٠ هەوڵی پاراستنی ژینگەکەی لە وشکەساڵی دەدات
وەزارەتی ژینگەی عێراق پلانەکانی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی وشکەساڵی دەخاتەڕوو، پلانەکانی لە دوو بەش پێکدێت و تا ساڵی ٢٠٣٠ بەردەوام دەبێت.
-
گۆڕانی کەشوهەوا سەهۆڵەکانی ئەنتارکتیکا خێراتر دەتوێنێتەوە
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە ڕەفە سەهۆڵەکانی ئەنتارکتیکا بە ڕێژەی ٤٠٪ خێراتر لە چاوەڕوانکراو دەتوێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی خێراکردنی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا.
-
نورهان حوسێن: گۆڕانی کەشوهەوا زۆرترین کاریگەری لە ژنان دەکات
گۆڕانی کەشوهەوا یەکێکە لەو کارەساتە ژینگەییانەی لەم ماوەیەی دواییدا هەموو جیهان ڕووبەڕووی بووەتەوە، هەروەها بووەتە هۆی زیادبوونی بارگرانی ژنان لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە.
-
گەشەکردنی ئەمازۆن بەهۆی کەمی فۆسفۆرەوە سنووردار بووە
توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە گەشەی دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن لە کەشوهەوای ئێستادا تادێت دەوڵەمەند دەبێت بە کاربۆن، بەهۆی کەمی ماددەی فۆسفۆر لە خاکدا سنووردار بووە.
-
مانگی تەمموز سێیەم گەرمترین تەمموزە تۆمار کرابێت
بەپێی ئەو تۆمارانەی هەیە، مانگی تەمموزی ئەمساڵ سێیەم گەرمترین تەمموز بووە کە تۆمار کرابێت.
-
میکانیزمێک بۆ بەرگەگرتنی ڕووەکەکان لە وشکە ساڵی دەگیرێتەبەر
گژوگیایەکی باو ئاماژەی گرنگ لەخۆدەگرێت سەبارەت بە چۆنیەتی دروستکردنی بەرهەمی بەرگریکار لە وشکەساڵی لە جیهانێکدا کە گۆڕانی کەشوهەوا دەیگرێتەوە.
-
هەوڵی ڕزگارکردنی نەهەنگێک لە ڕووباری سێن دەدرێت کە گیربووە
هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی نەهەنگی بێلوگا کە گیری خواردووە بەردەوامە، بەڵام هێشتا نەتوانراوە ڕزگار بکرێت
-
دایکانی مەخمور ئیدانەی تاڵانکردنی سروشتی کوردستانیان کرد
دایکانی کامپی ئاوارەکانی مەخمور وێرانکردنی سروشتی باکوور و باشووری کوردستانیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی تورک گوندەکانیان سووتاندووە و تا ئێستاش لە هەوڵی تێکدانی سروشتی کوردستاندایە.
-
وڵاتانی ئەوروپی ڕووبەڕووی قەیرانی کەمی خۆراک دەبنەوە
حکومەتی فەرەنسا تیمێکی قەیرانی پێکهێناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵییەکی مێژوویی کە زیاتر لە ١٠٠ شارەوانی وڵاتەکە ئاوی خواردنەوەیان کەم بووەتەوە.
-
هەوڵی ڕێگریکردن لە لەناوچوونی نەهەنگە سپییەکانی ڕووباری سێن دەدرێت
دەزگا فریاگوزارییەکان و پسپۆڕانی ژینگەی فەرەنسی مەترسییەکانی لەناوچوونی نەهەنگە سپییەکانی ڕووباری سێن دەخەنەڕوو و هەوڵی ڕێگریکردن دەدەن.
-
باڵندەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا ڕوبەڕووی گۆڕانی ڕەنگ دەبنەوە
توێژینەوەیەک گۆڕانی ڕەنگی باڵندەکان لە پرۆسەیەکی درێژخایەن باسدەکات لە دەرئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا، کە تویژەران و مامۆستایانی زانکۆ بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە بۆ دەستنیشانکردنی گۆڕانی ڕەنگی پەڕ و مووی باڵندەکان.
-
کارەساتە سروشتییەکان زیانیان لە ئابوری جیهان داوە
بەپێی خەمڵاندنێک، ساڵی ٢٠٢١ کارەساتە سروشتییەکان بڕی ٧٢ ملیار دۆلار زیانی ئابووریان لە جیهان داوە، هەروەها کارەساتە سروشتییەکانی بەدەستی مرۆڤ، بە بڕی ٧٥ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
-
لەناوبردنی مێرووەکان و کاریگەرییان لەسەر ژینگە
قڕکەری کشتوکاڵ، کە مێرووەکان لەناودەبات، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە لەناوبردنی دەردی کشتوکاڵ و پاراستنی ڕووەک و زیادبوونی بەرهەمەکان، بەڵام هۆکارێکیشە بۆ پیسبوونی ژینگە.
-
ڕەنگە ناشتنی دار لەپێناو گۆڕانی کەشوهوا زیان بگەیەنێت
زانایان باس لە کاریگەرییەکانی ناشتنی هەزاران دار دەکەن لەپێناو پاراستنی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا، ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ناشتنی دار بە هەڕەمەکییانە و بێ زانیاری دەکرێت زیانی هەبێت نەک سود.
-
گەشەسەندنی ئاگر لە کالیفۆرنیا بەردەوامی هەیە
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا ئاماژە بەوەدەدەن ئاگر لە ناوچە دارستاناوییەکان بە بەردەوامی لە گەشەسەندندایە و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕێگری لە کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە دەکات.
-
زانایان داتای نوێ بەکاردەهێنن بۆ ناسینەوەی دەریاچەکان لە سەرانسەری جیهان
توێژەرانی ژینگە کۆمەڵە داتایەکی جیهانی گشتگیریان لە جۆری خۆیدا بڵاوکردەوە لە دەریاچە و کۆگاکانی سەر زەوی کە نیشان دەدات چۆن گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە لە ماوەی ٣٠+ ساڵی ڕابردوودا، لە بەکارهێنانی زەوی و ئاوی شیرین.
-
پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو مەترسین بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان
گەر ئاو بنچینەی ژیان بێت، ئەوا بنچینەی ژیانی ئێمە لە بەردەم هەڕەشەی پیسبووندایە، هۆکارەکانی ئەم پیسبوونەش هەمەجۆرن، سەرەکیترینیان ڕەفتار و کولتووری خودی مرۆڤەکان خۆیانە.
-
وشکبوونی ڕووباری قزل ئۆزان، دەبێتە هۆی قەیرانی ژینگەیی
وشکبوونی ڕووباری قزل ئۆزان دەبێتە هۆی لە ناوچوونی ڕووەک و زیندەوەرە ئاوییەکانی ناو ڕووبارەکە و لەگەڵیدا ئەو جوتیارانەی ڕووبەرووی نیگەرانی کردوەتەوە کە ئاوی کێڵگەکانیان لە ڕووبارەکەوە دابین دەکرد.