ژیان

  • مامۆستایانی وانەبێژ بێزارن لە سیستمی حکومەت و پەروەردە 

    لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراندن لەلایەن حکومەتەوە ڕاگیراوە، بۆیە بەردەوام ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە زیادبووندایە، لە ئێستادا ژمارەیان ٢٣ هەزار مامۆستایە و بوونەتە بەشێکی گرنگی پەروەردە، داواش دەکەن دابمەزرێنرێن و وەک مامۆستایەکی هەمیشەیی تەماشایان بکرێت.

  • برسێتی و هەژاری لە ئەفغانستان 

    لە ئەفغانستان هێڵێکی زۆر باریک لە نێوان هەژاری و برسێتیدا هەیە، ئەو ئەفغانانەی ڕووبەڕووی برسیەتی دەبنەوە دەخرێنە نەخۆشخانەکان چونکە ناتوانن خۆراک بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن، لەو وڵاتەدا کەرتی بانکی و بیناسازی دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەردا گرت، وەستاوە، کرێکاران لە بینای بانکەکان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەکانیان دان و ئێواران بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان، هەزاران هاوڵاتی کابول بەهۆی ئەو قەیرانەی ئێستا چاوەڕێی هاوکاری دەکەن.

  • "هۆشیاری، تۆ دەپارێزێت" 

    بۆ ئەوەی ژنان هەست بە سەلامەتی بکەن بە ئەلکترۆنی و بەکارهێنانی ئینتەرنێت وەک ئاگایی، سەلوا موعەمەری تەمەن ٢٤ ساڵ، پێیوایە ئاسایشی دیجیتاڵ گرنگە، بەتایبەتی لەو داخستنانەی کە بوونەتە بەشێک لەژیانمان لەگەڵ کۆڤید-١٩.

  • سیستم و دەسەڵات هۆکاری زیادبوونی هەژارییە لە جیهاندا 

    هەژاری لە جیهاندا ڕێژەکەی بەرزە و ڕۆژێکی ساڵ دیاریکراوە تا بانگەشە بۆ نەهێشتنی هەژاری بکرێت، هەندێک پێیان وایە هەژاری جۆرێکە لە نەخۆشی و هۆکارەکەی گەندەڵی حکومەتە و ئاوڕنەدانەوەی کەسانی پلە باڵایە لە هەژارەکان.

  • لیژنەی ئاشتەوایی حەلەب دایە عەقیدەی بەبیرهێنایەوە 

    کۆمیتەی ئاشتەوایی کۆنگرەی ستار لە دووەمین ساڵیادی یادی ئەنجومەنی دادوەری ژن دایە عەقیدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

  • دایە حەسیبە: گەلی کورد یەکبگرێت هیچ هێزێک ناتوانێت تێکمان بشکێنێت 

    دایە حەسیبە ژنێکی دانیشتووی هەورامانە باس لەوە دەکات گەلی کورد بەردەوام لەلایەن دوژمنانییەوە هێرشی کراوەتە سەر، دەشڵێت دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکات و کوردەکان ئاوارە دەکات.

  • ڕۆژنامەنووسان: جیاوازی لەنێوان دەزگا ڕاگەیاندنەکان دەکرێت 

    بەپێی ئامارەکانی سەرنتەری میترۆ لە ماوەی سێ مانگی بانگەشەی هەڵبژاردندا ٤١ پێشێلکاری بەرامبەر ٣٦ ڕۆژنامەنووس ئەنجام دراوە، ڕۆژنامەنووسانیش هۆکاری ئەو پێشێلکاریانە بۆ جیاوازی نێوان دەزگا ڕاگەیاندەکان دەگەڕێننەوە.

  • بینا هەور بڕەکانی یەمەن مێژوویەکی پڕشارستانیە لە خۆرهەڵات و خۆرئاوا 

    باڵەخانە ئاسمانبڕەکانی یەمەن بەشێکە لە شارستانیەتی دێرینی وڵاتاکە و تا ئێستا بەکاردەهێندرێت هەروەک چۆن سەدان ساڵ پێش ئێستا هەبوون، بەشێکیان وەک میراتی کەلەپووری ناویان لە لیستی یونسکۆدا تۆمارکراوە.

  • ژنانی سور لە دژی هەراسانکردن کاردانەوەیان پیشاندا 

    لە سوری ئامەد دوو پیاو کە ماوەی هەفتەیەکە ژنان بێزار دەکەن لەلایەن دانیشتوانی گەڕەکەکانەوە دەرکراون، ئەو ژنانەی کە ڕایانگەیاندووە لە گەڕەکەکانیان سەلامەت نین، دەیانەوێت چارەسەرێک بۆ رووداوەکانی هەراسانکردنەکە بکرێت.

  • بەهۆی گەمارۆی سەر شەهبا منداڵانی ئاوارە ناتوانن کتێب دابین بکەن 

    مامۆستایان و خوێندکارانی هەرێمی عەفرین، ئاماژەیان بەوەکرد دۆزینەوەی کتێبی خوێندنگاکان قورسن و وتیان: "دابینکردنی کتێبی خوێندنگاکان زۆر زەحمەتی لە خوێندنەوەدا دروست دەکات، بۆیە ناچار دەکرێن لەسەر دەرگا بنووسن و بخوێننەوە".

  • گوێزی هەورامان بووە بە قەراڵە 

    بەهۆی گەرما و وشکە ساڵیەوە ئەمساڵ بەروبوومی گوێزی باخەوانەکان خراپ بووە و بە ڕای ئەندازیارانی کشتوکاڵیش هۆکارەکەی کەمی ئاو و گەرمای زۆرە کە گوێزەکانی سوتاندووە و بەرهەمەکەیان بووە بە قەراڵە.

  • دۆخی ژیانی ئاوارەکان پێویستی بە چاکسازییە 

    ئەو هاوڵاتیانەی لەناو کامپەکاندا دەژین تا دێت دۆخی ژیانیان خراپتر دەبێت، نەبوونی سەرچاوەی داهات و کەمی خزمەتگوزاری وای کردووە ڕۆژانە ڕووبەڕووی توندوتیژی ببنەوە بە تایبەت ژنان و منداڵان، کاندید نەرمین مەعروف پێی باشە حکومەت و ڕێکخراوەکان هەوڵی باشکردنی دۆخی ژیانیان بدەن.

  • بەریتانیا نیکۆڵ و سێ کچەکەی وەرناگرێتەوە 

    ژنێکی بەریتانی کە لەگەڵ کچە گەنجەکانیدا چووەتە ناو گروپی چەکداری داعشەوە، بە سیاسەتمەدارانی بەریتانیا دەڵێت "پێویستە مێشک کراوەبن" بۆ ئەوەی ڕێگە بە گەڕانەوەیان بدەن.

  • تابوتێکی میسری کە تازە دۆزراوەتەوە لە دوبەی نمایش کرا 

    تابوتی قەشەیەکی کۆنی میسری کە ساڵی ڕابردوو دۆزرایەوە، بۆ یەکەم جار لە پێشانگایەکی جیهانی لە دوبەی بۆ گشتی نمایشکرا.

  • مێژوویەک لە شورای شاری ئامەد 

    شورای ئامەد خاوەن مێژوویەکی تەلارسازی و میراتێکی کەلەپووری گرنگ دادەنرێت بۆ شاری ئامەد و سەرنجی گەشتیاران و شارەزایانی ڕاکێشاوە، بە هەزارەها ساڵ وەک پارێزبەندی شاری ئامەد سودی لێوەرگیراوە.

  • باخچەی ئاژەڵان، جێگەیەک بۆ دیل کردنی ئاژەڵان 

    لە هەرێمی کوردستان چەندین باخچەی ئاژەڵ هەن کە دۆخیان لەوپەڕی خراپیدایە و هیچ پێوەرێکی جیهانیان نییە، ئەم باخچانە بەدەست کەرتی تایبەت و بازرگانەکانەوەن، کەلە پێناو دەستکەوتنی سەرمایە کاردەکەن و بانگەشەی پاراستنی مافی ئاژەڵانیش دەکەن.

  • خۆشی ژنانی شەنگال کە پاش ٧ ساڵ گەڕاونەتەوە سەر خاکی خۆیان 

    ژنان بەم دواییانە توانیویانە لە کامپەکانی باشوری کوردستان دەربازبن و بگەنە شەنگال و کاتێک گەڕاونەتەوە شەنگال لە کەیفخۆشیا قاچیان زەوی نەگرتووە.

  • هەڵگرتنی هیوا لە کیپ ڕۆژهەڵاتی، ئەفریقای باشوور 

    لە هەموو شارەکانی ئەفریقا ڤایرۆسی کۆرۆنا بارودۆخەکەی دژوارتر کردووەو خێزانەکان ڕووبەڕووی سەختی دەبنەوە، دایکان زیاتر ئەرکیان سەخت بووە و بۆ بەخێوکردنی منداڵەکانیان ناچارن شوێنی نیشتەجێبوونیان بگۆڕن.

  • دەستی داپیرە زینەی تەمەن ١٠٨ ساڵ چارەسەرێکە بۆ چەندین کێشە 

    داپیرەی کۆبانێ زینە مستەفای تەمەن ١٠٨ ساڵ، هەم مێژوو وەک چیرۆک دەگێڕێتەوە و هەم بە دەستەکانی چارەسەری چەندین ئازارو کێشە دەکات.

  • لە رۆژئاوای میانمار، ناکۆکییەکان مەترسی نوێ بۆ ژنان دروست دەکات 

    لەگەڵ زیادبوونی بەرخۆدانی چەکداری لە بەرامبەر کودەتای سەربازی ١ی شوبات، دەسەڵاتدارە سەربازییەکان بە زەبری توند وەڵامی تەواوی گوندەکانیان دایەوە، ئەم ناکۆکی و ئاڵۆزییانە مەترسی نوێ بۆ ژنان دروست دەکات.