ژیان
-

ژنان بەدوای چارەسەری گرفتەکاندا دەگەڕێن
زەکیە دەهری ٦٠ ساڵ بوونی گۆزەی گڵی ئاو لە ماڵەکەی خۆیدا واتادار دەبینێت و وەک ئامرازێکی جێگرەوە بۆ ئاوی بەستوو بەکاریدەهێنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەبوونی کارەبا.
-

زیندانیانی سەرێکانی ئەوەی بە شاراوەیی ماوەتەوە ئاشکرای دەکەن
دوای ئەوەی شاری سەرێکانی لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە داگیرکرا، ژیان بوو بە دۆزەخ، بەتایبەتی بۆ ژنانی ئەو شارە کە بە کەلتووری دەوڵەمەندەوە درێژەیان بە ژیان دا، هەندێکیان بۆ قسەکردن لەسەر کێشەکانیان ڕوویان لە شوێنە پەیوەندیدارەکان کرد و چەندین مانگ لە زیندانەکاندا ڕووبەڕووی هەموو جۆرە خراپەیەک بوونەوە.
-

ژنان لە نێوان کارکردن و بە کاڵابووندا
کاراکتەری سەرەکی ڕیکلام بۆ کاڵا بازرگانیەکان ژنانن، ژنێکی خاوەنکار جەخت لەوەدەکاتەوە، کە بۆ سەرکەوتن پێویست ناکات ژن ببێتە کاڵا، توێژەرێکی کۆمەڵایەتیش دەڵێت: پێویستە ئیتر ناسنامەی جێندەر و بینینی کۆمەڵگا بۆ ژن بگۆڕێت.
-

"من تەنها لە گوندەکەم هەناسە دەدەم"
مەنفیە چەلیک، کە گوندەکەی سوتاوە و لە ساڵانی نەوەدەکان دوای کوژرانی باوکی کۆچی کردووە، وەک دوێنێ ئەزموونەکانی بەبیردێتەوە، مەنفیە چلیک ئاماژە بەوەدەکات، دەوڵەت باوکی و یادەوەری و منداڵی خۆی لێ وەرگرتووە، بۆیە تەنیا لەسەر بەرد دادەنیشێت و لە گوندەکەی خۆیدا هەناسە دەدات، کە لە ساڵێکدا جارێک دەڕوات.
-

ڕۆژی جیهانی لە ژێر هێرشدان بۆ پاراستنی مافی پەروەردە
بینای کۆمەڵایەتی لە زۆر ناوچەی وەک مەیدانی جەنگ بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە تێکشکێنراون، ئەم ڕووداوانە لە بنەڕەتدا کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر داهاتووی تەواوی نەوەی نوێ لە منداڵاندا هەبووە، بەتایبەتی، کاریگەری خراپی لەسەر مافی پەروەردەکردنی منداڵان هەبووە ئەمەش بەئامانجی دروستکردنی نەوەیەکی نەزان و نەتوانراو و بێ کەلتووریش دەکرێت.
-

ژنان ڕەخنە لە سەرۆک قەیس سەعید دەگرن و داوای کار دەکەن
١١ ژنی تونسی بە ڕێپێوان چەندین ڕۆژیان بەڕێکرد بۆ دیداری سەرۆک کۆماری تونس قەیس سەعید بۆ ئەوەی داوای دابینکردنی هەلی کار بۆ بێکاران بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک ڕەتی کردەوە چاوی پێیان بکەوێت، ژنانی تونسی گرووپە کۆمەڵایەتیە جیاوازەکان ڕەخنە لە سەرۆک دەگرن کە نەیویستوە چاوی بەو ١١ ژنە بکەوێت، ڕێپێوانەکەیان دۆخی ژنانی بێکار و گەنج ئاشکرا دەکات زۆربەیان داوای ئیشیان بۆ منداڵەکانیان دەکرد.
-

هاوڵاتیان ئاگاداری یاسای توندوتیژی خێزانی نین
هەر زەبرێک ببێتە هۆی ئازاری جەستەی و دەروونی بە توندوتیژی دادەنرێت، پارێزەرێکیش دەڵێت لە پێشتردا توندوتیژی جەستەیی زۆرتر بوو، بەڵام لە ئێستادا توندوتیژییەکان گۆڕاون و توندوتیژی دەروونی زیادی کردووە، هاوڵاتیش سەبارەت بە یاساکان هۆشیارییان نییە.
-

ژنێک لە هەولێر بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا
شەوی ڕابردوو لە هەولێر، ژنێک لە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراو بە پێی وتەی پۆلیس تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە.
-

ژنانی ئەفغانستان لە بەرامبەر داواکردنی مافەکانیان لێیان دەدرێت
"ئێمە مافی یەکسانمان دەوێت، ژنمان لە حکومەتدا دەوێت"، ئەمە دروشمی دەیان ژنە خۆپیشاندەری ئەفغانی بوو کە ڕۆژی چوارشەممە لە شەقامێکی کابول ڕێپێوانیان کرد.
-

دەشنێ موراد "لە هەرێمی کوردستان بە هەڵە لە فێمینیزم تێگەیشتوون"
فێمینیزم تێکۆشان و خەباتی ژنانی جیهانە، سەدان ساڵە کار لەسەر پرسەکانی ژن دەکات، بەڵام لە هەرێمی کوردستان هێشتا تێگەیشتنێکی تەواو بۆ فێمینیزم نییە، دەشنێ مورد وەک ژنێکی فێمینیزم باس لەوەدەکات کە فێمینیزم کار لەسەر سەرجەم کێشەکانی تاک دەکات.
-

ناوچەی مەترسیدار لە ئەفریقای باشوور: ژیان لە بینایەکی وێرانبوو
شاری ناوەوەی جۆهانسبێرگ لە ئەفریقای باشوور بۆ خەڵکی دەرەوە مەترسیدارە، لەگەڵ بەرزی ئاستی تاوان و ماددە هۆشبەرەکان و لەشفرۆشیەکان.
-

"ئامانجی تورکیا کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانە"
ئایشە سیدۆ، بەڕێوبەری یەکێتی ئێزدیانی هەرێمی عەفرین، ناڕەزایی خۆی لە هێرش و پەلامارەکانی سەر کامپی قادیان لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە دەربڕی و وتی: "ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە ئێزدیەکان دەکەنە ئامانج، مەبەست و خواستی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە ئێزدیەکان قڕبکەن و خاکەکەیان داگیر بکەن".
-

لە ماوەی ٨ مانگدا هەزار و ٤٩٤ کوشتن لە تورکیا هەبووە
ئەنجومەنی سەلامەتی و تەندروستی کرێکارانی ئیستەنبوڵ ڕاپۆرتێکی کوشتنی کاری مانگی ئابی ئامادە کرد بەپێی ڕاپۆرتەکە، ٧ ژن و ١١ منداڵ، لەناو ١٧٤ کرێکار، ژیانیان لەدەستداوە لە کۆی ٤٩٤ هەزار کرێکار لە ٨ مانگی یەکەمی ساڵدا گیانیان لە دەستداوە.
-

لە دەزگا تایبەتەکاندا دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنان
بەهۆی خراپی باری ئابووریەوە، وەک زۆرێک لەوڵاتان لە بەغدا، ژنان دەبێت بەرگەی هەڵوێستی نەرێنی بگرن بۆ دۆزینەوەی کار، سالی خەلیل، ڕۆژنامەنووس، وتی:"چەندین حاڵەتی دەستدرێژی هەیە بەتایبەتی کە ژنان دەنگ ناکەن و پێویستیان بە کارکردن هەیە".
-

سەرێکانی بۆ ژنان بووە بە دۆزەخ
ژنێک بە ناوی "م.ج" ڕایگەیاند، کە دوای ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ژیان بووە خەون و وتی: "چیتر هەست بە سەلامەتی ناکەم چەتەکان ماڵی من و دراوسێکانم بە بەرچاوی خۆمەوە دەدزن، ئەوان ویستی ژنان پێشێل دەکەن، چیتر ژنان ناتوانن بە ئاسانی بچنە دەرەوە بۆ پێداویستیەکانیان".
-

ژیان لە کابوڵ لەژێر دەستی تاڵیباندا "هاوەڵە پیاوەکەت لە کوێیە؟"
"بۆچی بەبێ مەحرەم سەفەر دەکەیت؟" ئەمە پرسیاری پاسەوانێکی تاڵیبانە لە ژنێکی گەنجی ئەفغانی سەبارەت بە هاوەڵە پیاوە ونبووەکەی "هاوسەر"ەکەی.
-

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هۆکارێک بۆ لەناوچوونى شیرازەى کۆمەڵگای کوردى
هاتنە ناوەوەی ئینتەرنێت و نەبوونی هۆشیاری پێویست لە ئاست بەکارهێنانیدا بووەتە هۆی دروستبوونی کێشە و لێپرسراوی نوسینگەی مافی مرۆڤیش لە هەڵەبجە دەڵێت: نەبوونی هۆشیاری و سانسۆر هۆکاری زیادبوونی کێشەکانە.
-

تەکساس، لەباربردنی منداڵ لە دوای شەش هەفتەییەوە قەدەغە دەکرێت
بە هۆی لەباربردنی منداڵ بە ڕێژەیەکی زۆر و بە تایبەت لە دوای شەش هەفتەییەوە، لە تەکساس پڕۆژە یاسایەک دەرکراوە کە چیتر دایکان نەتوانن لە دوای شەش هەفتەی دووگیان بونەوە منداڵ لەبار بەرن.
-

ژنان و منداڵان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان خۆڵ و خاشاک کۆدەکەنەوە
منداڵان و ژنانی دانیشتووی شاری ئیدلب-ی سووریا بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی خۆیان و ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگییەکان لە ناو زبڵەکاندا شت کۆدەکەنەوە.
-

ڕێبیکا: پێوسیتە هەموو ڕۆژێک هەوڵی بەدەستهێنانی ئاشتی بدرێت
لە ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا ڕێبیکا داولین ئەندامی ڕێکخراوی CPT، باسی لە گرنگی پێکەوەیی و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی کرد و جەختی لەوە کردەوە پێویستە سەرجەم وڵاتان هەوڵی بەدەستهێنانی ئاشتی بدەن.