ژیان
-

نەشمیل ڕەسول: توندوتیژی هۆکاری خۆسوتاندنی ژنان و ژنانی گەنجە
خۆسوتاندنی ژنان بەهۆی توندوتیژیییەوە ماوەی چەند ساڵێكە لە كۆمەڵگەی كوردییدا بەردەوامە، بەڵام بەشێكی زۆری ژنان هۆكاری خۆسوتاندنیان دەشارنەوە، پزیشکێکی دەرونیش ئاماژە بەوەدەکات، خۆسوتاندن جارێکی دیکە توندوتیژییە لە بەرامبەر جەستەی خۆتدا.
-

ئەو منداڵانەی لە کۆمەڵکوژییەکەی تل ڕەفعەت شەهید بوون بەبیر دەهێنرێنەوە
دایک و باوک و دۆستانی ئەو منداڵانەی کە لە تل ڕەفعەت لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهید بوون وتیان کە هەموو ساتێکی ژیانیان بەبیردێتەوە هەرکاتێک دەرگاکانیان دەکەنەوە منداڵەکانیان دێنە بەرچاویان، دەڵین: "دەبێت بکوژەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت".
-

هیندستان، شێوازێکی دێرین بۆ دروستکردنی پردەکان بەکاردەهێندرێت
خەڵکانی ڕەسەنی باکوری ڕۆژهەڵاتی هیندستان سوود لە شێوازێکی دێرین وەردەگرن بۆ دروستکردنی پرد لە گوندەکەیان کە پارێزگاری لە هاوسەنگی سیستمی ژینگەیی دەکات.
-

ئەکادیمیای شیلان، بۆ کۆمەڵگایەک کە ماف و ڕاستینەی ژن دەناسێت
ئەکادیمیای شەهید شیلان لە پارێزگای کۆبانێ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاریی ژنان و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، هەوڵ دەدات کۆمەڵگا بەرەو فکرێکی ئازادیخواز و دیموکراسی ببات.
-

"پاراستنی کۆمەڵگا ئەرکی هەموو کەسێکە"
ژنان وەک هێزێک تێدەکۆشن بۆ پاراستنی کۆبانێ و خەڵکەکەی، هەوڵدەدەن ڕێگری بکەن لەو هێرشە بەردەوامانەی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامی دەدات. دەلال ڕەمەزان
-

٢٥ تشرینی دووەم هێشتا نەبووەتە جێی بایەخی دەزگا ڕاگەیاندنەکان
ساڵانە هەزاران توندوتیژی لەم هەرێمەدا تۆمار دەکرێت، بەڵام هێشتا توندوتیژی نەبووەتە بابەتێکی گەرمی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی باشوری کوردستان، تەنانەت لە ٢٥ تشرینی دووەمیشدا یەک هەواڵیش لەبارەی ئەو ڕۆژەوە بڵاونەکراوەتەوە.
-

گۆڕانی ئەقڵیەت، یەکەم هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان
ئەگەرچی ڕێکخراوەکان بەردەوام چالاکییەکانیان بڵاو دەکەنەوە، بەڵام وەک چالاکوانان باسی دەکەن، توندوتیژییەکان بەشێوازی جیاواز ڕووبەڕووی ژن دەبێتەوە، پێویستە ڕووبەری ئازادییەکان فراوانبکرێت و گۆڕانکاری لە تێڕوانین بەرامبەر ژنان بکرێت.
-

یەک لەسەر سێی ژنانی عێراق پێش ١٨ ساڵ هاوسەرگیریان کردووە
هاوسەرگیری پێشوەختە بووەتە مۆتەکەی ژنانی عێراق، سەرباری زیانە کۆمەڵایەتی و تەندروستیەکانی ئەم هاوسەرگیریە، سزا و یاساکانیش تا ئێستا کێشەکەیان چارەسەر نەکردووە، دەستکراوە نەبوونی دادوەرەکانیش بە یەکێک لە چارەسەرەکانی ئەم پرسە دادەنرێت.
-

هەڵەبجە، خوێندکاران جگە لە دەرماڵە داوای مافەکانیان دەکەن
خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە ڕژانە سەر شەقام و داوای مافەکانی خۆیان دەکەن، کە پێدانی دەرماڵە و لابردنی سیستمی پارەدانە لە زانکۆکاندا، لە بەرامبەر مافەکانیاندا هێزە ئەمنییەکان هێرش دەکەنە سەریان، خوێندکارانیش هاوار دەکەن، "چیتان دەوێت خوێندکاران دەرماڵەی چەند ساڵەمان".
-

سلێمانی، ژنان ئاگاداری ٢٥ی تشرینی دووەم نین
هەرچەندە ڕۆژێک تایبەت کراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڵام خودی ژنان خۆیان ئاگاداری ئەو ڕۆژە نین، هۆکارەکەشی گرنگی نەدانە بە پرسی ژنان و کپکردنەوەی ئەو ڕووداوە توندوتیژییانەی بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت.
-

هەڵەبجە، هاوڵاتیان ئاگاداری ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی نین
بە نزیکبوونەوە لە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان چالاکییەکان بۆ هۆشیاری و خستەڕووی توندوتیژی و چارەسەرییەکان دەستپێدەکات، بەڵام کەمترین هاوڵاتی دەربارەی ڕۆژەکە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەزانن.
-

ژنوار، ناونیشانێکی دوور لە توندوتیژی
ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی گوندی ژنوار ڕوکەن ڕۆژدا سەبارەت بە دروستکردنی گوندی ژنوار وەک یەکەم گوند بۆ وەڵامدانەوەی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان وتی: "گوندی ژنوار یەکێکە لە بەرهەمی خەبات و بەرخۆدانی ژنان، ژیانی ژنان لە ژنوارەوە دەستیپێکرد، ئەو ژنانەی ناتوانن خۆیان بناسن و بێنە دەنگ، دەتوانن بێنە گوندی ژنوار بۆ ئەوەی بژین و کەسایەتی خۆیان بەهێز بکەن ژنوار گوندێکی پەروەردەیی و فێربوونی ئیرادەیە، هەروەها مۆدێلێکی بچووکی نەتەوەیی دیموکراتییە".
-

بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و خوێندن بۆ تێکشکاندنی تاڵیبان
لە ١٨ی تشرینی دووەمدا، بزوتنەوەی خۆڕسکی ژنانی تێکۆشەری ئەفغانستان لە کتێبخانەی "پێشانگای کتێبی کابول" پڕۆژەیەکیان بۆ بەرزکردنەوەی خوێندن لەنێوان ژنان و گەنجان ڕاگەیاند بۆ ئەو ژنانەی لەلایەن ڕژێمی تاڵیبانەوە ڕێگری لە خوێندن و ڕاهێنانیان کراوە.
-

بازیان، شارۆچکەیەک خامۆش لە دەنگی ژن
ژنانی بازیان لە ئازادییەکی بەرتەسکدا دەخولێنەوە، ژنانی شارۆچکەکە توندوتیژییەکان باس دەکەن، چالاکوانانیش دەڵێن دوو لەسەر سێی ئەم شارۆچکەیە ئەقڵیەتی پیاوسالاری زاڵە بەسەریدا، باس لە کاریگەرییەکانی قسەی خەڵک و نەبوونی ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەن.
-

حەوت ژن بۆ هەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەران کاندید کران
لە بەیروت پێشتر تەنیا یەک ژن لەنێو ١١ ئەندامی سەندیکای پارێزەران هەبوو، بەڵام ئێستا حەوت ژن بۆ هەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەران کاندید کراون و ئەگەر هەڵبژاردنەکە ببەنەوە ژمارەی ژنە پارێزەرەکان زیاد دەبێت.
-

ئامادەکاری زستان لە کامپی کۆچبەرانی عەفرین
دایکانی عەفرین لە کامپەکانی کۆچدا بەهۆی هاتنی زستانەوە ڕووبەڕووی دژواری دەبنەوە، ئاماژە بەوەدەدەن کە لە چادری نایلۆندا دەژین، یەک ئامانجیشیان هەیە ئەویش گەڕانەوەیە بۆ عەفرین بە شكۆداری.
-

"ژنان و منداڵانی کۆچبەر لە دۆخێکی سەختدا ژیان دەکەن"
کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لەسەر سنوری نێوان بێلاڕوسیا-پۆڵەندا لە دۆخێکی سەختدا ژیان دەکەن، بەشێكی زۆر ژن و منداڵیان تێدایە و بەهۆی سەرما و نەبوونی پێداویستییەوە ڕووبەڕووی زەحمەتی دەبنەوە.
-

ڕۆهام هەر کە فێری خوێندنەوە و نووسین بوو بۆ دایکی نووسی
گوڵناز سەمامی کە لە ڕۆژانی خۆپیشاندانەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ئێران کوژرا، کوڕەکەی بە ناوی ڕۆهام هەر کە فێری خوێندنەوە و نووسین بوو، بۆ دایکی نووسی و خۆشەویستی خۆی بۆ دایکی دەردەبڕێت.
-

گەنجانی ڕانیە: ئێمە لە خاکی خۆمانداین و تورکیا هێرش دەکاتە سەرمان
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باشوری کوردستان بەردەوامە و ژنانی گەنجی ڕانیە ئاماژە بەوەدەکەن کە بۆردومانەکان زیان بە گوندەکان دەگەیەنێت و دەشڵێن: ئەمە خاکی ئێمەیە پێویستە حکومەتی هەرێم بێتە دەنگ.
-

پڕۆژەی "کوشتن بە بیانووی شەرەفەوە" لە گەرمیان
ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان- PDOبە پاڵپشتی ڕێکخراویئینتەرنیوز زنجیرەیەک چالاکی بە ناونیشانی "کوشتن بە بیانووی شەرەفەوە" لە گەرمیان ئەنجامدا.