زیاتر لە ١٠٪ی منداڵان لە عێراق پێش تەمەنی ١٥ ساڵی هاوسەرگیرییان كردووە

هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێژەکەی زیادیکردووە، بەپێی ئامارێک لەماوەی ١٠ ساڵدا زیاتر لە ١٠٪ی منداڵان لە عێراق پێش تەمەنی ١٥ ساڵی هاوسەرگیرییان كردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری کارکردنی ژنان و توندوتیژییەکانی دژی ژنان و هەروەها ڕێژەی هاوسەرگیری منداڵانی لە ماوەی ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠٢١ ڕاگەیاند.

 

کارکردنی ژنان

بەپێی ئاماەکە رێژەی ئەو ژنانەی كە ئێستا كاردەكەن هێشتا زۆر كەمەوە‌و گەیشتوەتە ٩.٢٪ بەڵام لە هەرێمی كوردستان رێژەكە بۆ ١٤٪ بەرزبوەتەوە، رێژەی ٢١٪ی ژنان ئامادەن كار بكەن و ٠٧٪ی ژنانیشبە مەرج ئامادەن کار بکەن. 

 

 بەکارهێنانی ئەنتەرنێت لە لایەن ژنانەوە

رێژەی ئەو ژنانەی كە ئینتەرنێت بەكاردەهێنن هێشتا سنوردارە‌و ٤٠٪ تێناپەڕێنێت، رێژەی٦٠٪ی ژنان لە عێراق ئینتەرنێت بەكارناهێنن.

 

خوێندن و بڕوانامە

تەواوكردنی خوێندن لەلایەن ژنانەوە لە عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، رێژەی ٦٩٪ی ژنان بڕوانامەی زانكۆ‌و سەروتریان بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا رێژەی ١٨٪ی ژنان بڕوانامەیان بەدەستنەهێناوە

 

٣.٨٪ی ژنان لە عێراق بڕوانامەی زانستیان نییە، ئەوانەی بڕوانامەی ناوەندی‌و كەمتریان هەیە ٣.٢٪ە، ئەوانەی بڕوانامەی ئامادەییان هەیە  ٢.٥٪ەو ئەوانەی بڕوانامەی زانكۆیان هەیە ٢.٤٪ە. 

 

توندوتیژی دژی ژنان

١.٨٪ی ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی سێكسی بوونەتەوە، ٣.٦٪ توندوتیژی جەستەییان بەرامبەر کراوە، ٢٢٪ی ژنان توندوتیژی ئابوریان لەسەر بووە، ١١.٧٪ی ژنان بە شێوەی زارەکی توندوتیژیان بەرامبەر کراوە، رێژەی ٢٩٪ی ژنان لە عێراق روبەرووی هەموو جۆرەكانی توندوتیژی دەبنەوە

 

ژنان وەک سەرۆک خێزان
لەناوچە گوندنشینەكاندا رێژەی ٥.٩٪ سەرۆك خێزانەكان ژنن، لەناوچە شارنشینەكاندا رێژەی ١٢.٤٪ سەرۆك خێزانەكان ژنن، لە هەرێمی كوردستان ١٤.٩٪ی سەرۆك خێزانەكان ژنن،  لە پارێزگاكانی تر رێژەكە ٩.٨٪ یە.

 

هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا و جیابوونەوەی هاوژینەکان
ڕێژەی ٢٥.٥٪ی منداڵان لە عێراق بەر لەوەی تەمەنیان بگاتە ١٨ساڵ، هاوسەرگیری دەكەن، ١٠.٥٪ی منداڵان لە عێراق بەر لەوەی تەمەنیان گەشتبێتە ١٥ ساڵ، هاوسەرگیرییان كردووە.


رێژەی  ١.٥٪ی ژنان لە عێراق لە هاوسەرەكانیان جیابونەتەوە، دابەشبوونی رێژەیی جیابونەوەی ژنان لە هاوسەرەكانیان لە تەمەنی ١٥ ساڵ بەرەو سەر، بەپێی ئەوەی كامیان بڕیاری جیابونەوەیان داوە بەمشێوەیە
-رێژەی ٤٦٪ی ژنان داوای جیابونەوەیان لە هاوسەرەكانیان كردووە
-رێژەی ٢١٪ی پیاوان داوای جیابونەوەیان لە هاوسەرەكانیان كردووە
-رێژەی ٣١٪ی پیاوان‌و ژنان بەیەكەوە داوای جیابونەوە‌و كۆتایهێنانی هاوسەرگیرییان كردووە.