چەمچەماڵ، لە ساڵی ٢٠٢١دا ٢٢٩ سکاڵای توندوتیژی دژ بە ژنان تۆمارکراوە

نووسینگەی چەمچەماڵی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژ بە ژنان، ئاماری ساڵی ٢٠٢١ی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە ٢٢٩ سکاڵا تۆمارکراوە، حاڵەتێکی خۆکوشتن و ٥ حاڵەتی خۆسووتانیش هەبووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا نووسینگەی شارۆچکەی چەمچەماڵی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان لە بینای قائیمقامیەتی شارۆچکەکە ئاماری ساڵی ٢٠٢١ی بڵاکردەوە، بەپێی ئامارەکە ئەمساڵ ٢٢٠ سکاڵا تۆمارکراوە.

 

هێمن عەلی، لێپرسراوی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی و ژنانی چەمچەماڵ ئامارەکەی بەمشێوەیە ڕاگەیاند، ساڵی ڕابردوو ٢٢٩ سکاڵا لەو نووسینگەیە تۆمارکراوە، ١٣٥ سکاڵایان بەهۆی ئاشتەوایی خێزانییەوە داخراوە، ٩ سکاڵا ڕەوانەی دادگا تایبەتمەندەکان کراون و ٨٥ سکاڵاش لە لێکۆڵینەوەدایە.

 

ئامارەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان

بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٢١دا هیچ حاڵەتێکی کوشتن تۆمارنەکراوە، یەک حاڵەتی خۆکوشتن هەبووە، ٥ حاڵەتی خۆسووتانیش تۆمار کراوە.

 

لێپرسراوی نووسینگەی چەمچەماڵی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستەڕوو، ٢٩٠ تۆمەتبار هەبووە، ١٩٣ تۆمەتباریان فەرمانی بانگهێشتیان هەبووە، کە ٩٧یان فەرمانی گرتن بووە و ٩٠ تۆمەتباریان دەستگیرکراون، ٨٩ تۆمەتبار ئازادکراون، ٩٨ کەیسیش ئاشتەوایی لەنێوانیان دروستبووە.

 

ت.پ