ژنانی گەنجی شەنگال چادریان بۆ یادکردنەوەی ئەو گەنجانە هەڵدا کە لە کۆبانێ کۆمەڵکوژکران

گەنجانی شەنگال لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەنجانی کۆبانێ چادریان هەڵدا کە لەو هێرشەدا لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ پێنج گەنج شەهیدبوون، ئەو ژنە گەنجانەی بەشدارییان لە چالاکییەکە کردووە ڕایانگەیاند، کە هێرشی سەر گەنجانی کۆبانێیان بینیوە و دەستیان بە چالاکی کردووە.

گەنجانی شەنگال لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەنجانی کۆبانێ چادریان هەڵدا کە لەو هێرشەدا لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ پێنج گەنج شەهیدبوون، ئەو ژنە گەنجانەی بەشدارییان لە چالاکییەکە کردووە ڕایانگەیاند، کە هێرشی سەر گەنجانی کۆبانێیان بینیوە و دەستیان بە چالاکی کردووە.

شەنگال

 

بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی شەنگال و گەنجانی شەنگال چادرێک لە ناوەندی شەنگال کرایەوە بۆ یادکردنەوەی ئەو پێنج گەنجەی کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ شەهیدبوون، چالاکییەکەی گەنجان کە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بە ڕاگەیەندراوێک دەستیپێکرد.

 

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بێریڤان کەریمەوە خوێندرایەوە، هاتووە: "ڕۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەم هێرشێکی دڕندانە کرایە سەر گەنجانی کۆبانێ لەو هێرشەدا پێنج گەنج شەهید بوون پێش هەموو شتێک هاوڕێ گەنجەکانمان ڤیان و نوژیان و ڕۆژین و هەڤاڵانی ترمان بەبیردێتەوە و بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی ئەوان لەسەر زەوی بەجێناهێڵین و بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانەکەیان زیاتر بکەین، دەوڵەتی تورکیای فاشیست بە هەموو جۆرە تەکنیکێک هێرش دەکاتە سەر شۆڕشی گەل و ژنان و گەنجان لە شۆڕشەکاندا دەکاتە ئامانج لەلایەکەوە بە دەستگیرکردن لە لایەکی دیکەوە بە شەهیدبوون دەیانەوێت چاوی گەنجان بترسێنن و بە ترسەوە بیانخەنە خزمەتی سیستمەوە بۆیە جینۆسایدی جەستەیی و کلتوورییان لەسەر ئەنجام دەدات، دەبێت دوژمن ئەوەش بزانێت کە ئێمە گەنجێکی ئاپۆییین نەک لە دەستگیرکردن و کوشتن ناترسین بە پێچەوانەوە، ئێمە لەوە زیاتر تووڕە و بەهێزتر دەبین".

 

"ئێمە وەک ژنانی گەنجی ئێزدی داوا لە هەموو گەنجان دەکەین کە لە هەموو کات زیاتر خۆیان ڕێکبخەن و لە دژی هێرشە نامرۆڤانەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەرکی خۆیان بپارێزن نابێت لەهێرشەکان بترسن و لەدڵی دوژمن بترسن، ئەرکی ئێمەیە هەموو گەنجان تۆڵەی ئەو هەڤاڵە شەهیدانە بکەن ئێمەی ژنانی گەنجی ئێزدیش بەو بەرپرسیارێتییەوە بەشداری چالاکییەکان دەبین و تووڕەیی خۆمان لە دژی دوژمن بەرزدەکەینەوە هەروەها ئەم چادرە دەبێتە شوێنێک بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیست".

 

"تاکە رێگا بۆ سەرکەوتن تێکۆشانە"

لە ڕۆژی یەکەمی چالاکییەکەدا، ئەندامانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی سەردانی چالاکوانانیان کرد و پشتیوانی خۆیان ڕاگەیاند ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژ نیام بەدەل لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییانەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەئامانجگرتنی گەنجان قسەیکرد و وتی: "ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی بەم هێرشە ئازارێکی زۆرمان چەشتووە ئێمە پێویستە باش بزانین کە دوژمنەکانمان یەکن دوژمن هەمیشە لە هێزی کۆمەڵگا دەترسێت چونکە هێرش دەکاتە سەر گەنجان، ئێمە هەمیشە لەگەڵ گەنجێتی خۆمانین ئێمە هەرگیز بەهۆی ئەو هێرشانەوە لاواز نابین، بە پێچەوانەوە زیاتر تووڕە دەبین ئێمەی ژنان لە بواری تێکۆشاندا بەهێزتر دەکەین، ئەمە گەمەیەکی دوژمنانەیە ئەگەر بتوانن بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش بکەنە سەر گەنجان و شەهید بکەن ئەگەر نەشتوانن بێ هیچ هۆکارێک گەنجانی وەک باشوری کوردستان و شەنگال دەستگیر دەکەن، ئێمەی ژنانی گەنج و هەموو گەلانی ئازاد دەبێت تێکۆشانمان بەهێز بکەین، چونکە ڕێگای سەرکەوتن تێکۆشانە".

 

"پارێزەرانی کۆمەڵگا ژن و گەنجن"

ماجیدە دەخیل، کە بۆ پشتیوانی گەنجان سەردانی چادرەکەی کردبوو، وتی: "گەنجانمان ئەم چادرەیان کردەوە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کۆبانێ ئێمە وەک ژنانی شەنگال تا کۆتایی لە پشت گەنجانمانەوەین، چونکە دەزانین دوژمن هێرش دەکاتە سەر بیری پاکی گەل و گەنجان".

 

"هێرشکردنە سەر گەنجانی کۆبانێ هێرشە بۆ سەر ئێمەی گەنجانی شەنگال"

هەروەها نازدار حاجی، چالاکوانی گەنج، بۆچوونی خۆی لەسەر ئەو چالاکییە خستەڕوو و وتی: "ئێمە ئەو چالاکییەمان ڕێکخستووە بۆ ئەوەی ئەو هەڤاڵانەی کە لە کۆبانێ شەهید بوون، بەبیر بهێنینەوە ئێمە وەک گەنجانی شەنگال هەرگیز لە بەرامبەر هێرش و دڕندایەتیی دوژمندا چۆک دانادەین ئێمە وەک گەنجان ئەم هێرشە بۆ سەر گەنجانی کۆبانێ بۆ سەر خۆمان دەبینین".