دایکێکی کۆچبەر بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا

دایکێک و دوو منداڵی ئەفغانی کە دەیانویست کۆچ بکەن، لە ڕێگادا بەهۆی سەرماوە دایکەکە گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لەو بارەیەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، دوای داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیانەوە بە سەدان هەزار گەلی ئەفغانی ئاوارەو کۆچبەری ووڵاتان بوون بەو هۆیەوە لەڕێگایی کۆچبەرییەوە تووشی سەدان ڕووداوی نەخوازراو بوونەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە کە یەکێک لەو یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێ بوو لە ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ بوو، دایکێک و دوو منداڵ بۆ مەبەستی گەیشتنیان بە ووڵاتێکی ئارام لە ناوچەیەکی سەر سنوری نیوان ئێران و تورکیا لە نێو خاکی تورکیا لەناوچەیەکی سنوری سەر بەشاری وان دایکەکە لەسەرمادا ڕەقبووەتەوەو ژیانی لەدەستدا.

 

بەپێی وتەی گوندنشینانی ئەوشوێنەی دایکەکە لێی ژیانی لەدەستدابوو ووتیان کە "دایکەکە زۆربەی جلوبەرگی لەبەر منداڵەکانی کردبوو گۆرەویەکانیشی کردبوە دەستی منداڵەکانی تا ژیان لەدەست نەدەن".