ژنێکی سووری و سێ منداڵی بەهۆی دوکەڵی خەڵوزەوە گیانیان لەدەستدا
ژنێکی سووری و سێ منداڵی بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵی خەڵوزەوە لە ماڵەکەیان لە گوندێکی باشووری لوبنان گیانیان لەدەستدا.

ژنێکی سووری و سێ منداڵی بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵی خەڵوزەوە لە ماڵەکەیان لە گوندێکی باشووری لوبنان گیانیان لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
ئەو خێزانە لە گوندی خەرائیبی باشووری لوبنان ژیاون و بۆ گەرمکردنەوەی ژوورەکەیان خەڵوزیان بەکارهێناوە، بەڵام شەو کاتێک خەوتوون دوکەڵێکی زۆریان هەڵمژیووە و ئەوەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانیان.
بەرپرسێکی تەندروستیی لوبنانیش ئاماژەی بەوەکردووە کە ژنەکە تەمەنی ٣١ ساڵ بووە و منداڵەکانیشی تەمەنیان ههشت، حهوت و چوار ساڵ بووە.
شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ دەستیپێکرد و ملیۆنان کەسی کردوەتە ئاوارە و کۆچبەر، زیاتر لە یەک ملیۆن خەڵکی سوریا لە ئێستادا لە لوبنان دەژین.