خوێندن لە بواری شۆفێری شەمەندەفەر بۆ ژنانی سعودیە دەستپێدەکات

پۆلیتەکنیکی شەمەندەفەری سعوودی ڕاهێنان بە ژنان دەکات بۆ ئەوەی لە هێڵی شەمەندەفەری خێرایی بەرز لە شانشینی حەڕەمەین، بتوانن ببنە شۆفێر.

ناوەندی هەواڵ

 

بۆ دەیان ساڵە لێخوڕینی شەمەندەفەر وەک پیشەیەکی پیاوانە سەیر دەکرێت و لە کاتێکدا ژنان لە سعودیە تۆمارەکانیان شکاندووە لە چالاکیە نێرینەکان بە شێوەی نەریتی، پێشبڕکێ و فڕین، لە ئێستاشدا لێخوڕینی شەمەندەفەر ڕێچکەکە زیاتر دەشکێنێت.

 

پڕۆژەکە لە ٢ی کانونی دووەم ڕاگەیەندراو تا ١٣ی کانونی دووەم ناونوسین بۆ ئەو ژنانە بەردەوام دەبێت کە دەیانەوێت بەشداری ئەو پرۆگرامە بکەن کە ماوەی یەک ساڵ دەخایەنێت.

 

پێشبینی دەکرێت کە ٥٠ ژن لە یەکەم ساڵدا مەشقیان پێ بکرێت و پێ بکرێت و لە ساڵانی داهاتوودا ژمارەی ژنانی مەشقپێکراو زیاتر دەبێت.

 

پڕۆگرامەکە هەموو شتێک دەربارەی سیستمی گواستنەوە، لەوانە پێوانەی سەلامەتی، ئابووری شەمەندەفەر، پەیوەندیەکان، سیستمی میکانیکی و مەکینە فێری ژنان دەکات.