لە کەلار منداڵێکی کچ بەهۆی گولـلەوە گیانی لەدەستدا

لە قەزای کەلار، منداڵێکی کچی تەمەن ١٥ سال کە بەهۆی گولـلەوە برینداربوبو دوای رەوانەکەردنی بۆ سلێمانی لە رێگا گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەیانی ئەمڕۆ ٢ی کانونی دووەم لەگەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلارەوە منداڵێکی کچی تەمەن ١٥ ساڵ براوەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی گولـلەوە بریندارببوو، دوای چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا پێش گەشتنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستداوە.

 

پۆلیسی گەرمیان لەسەر ڕوداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووەو بەوتەی کەسوکارەکەی هیچ کێشەکی نەبوە لەماڵەوە بەدەمانچەکەی باوکی گولـلەی بەخۆیەوە ناوە.