ئیلهان عومەر دژی حوکمی ڕێگەنەدان بە هاوڵاتیبون دەوەستێتەوە

ئیلهان عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوای لە دیموکراتەکان کرد کە ئەو حوکمەی پەرلەمانتارەکەی ئەنجومەنی پیران پشتگوێ بخەن کە یاسادانەران ناتوانن ڕێگەیەک بدەن بۆ هاووڵاتیبوون بۆ پەنابەرە بێ بەڵگەنامەکان بۆ پاکێجی ئاشتەوایی.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیلیزابێس ماکدۆنۆ، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی پیران و وەرگێڕی ناحزبی سیستەمی یاسای ئاڵۆزی ئەنجومەنی پیران، شەوی یەکشەممە  ئاماژەی بەوەکرد، کە دیموکراتەکان ناتوانن یاسای لێبوردن لە ڕێگەی ئاشتەواییەوە تێبپەڕێنن، کە ڕێگە بە ئەوان دەدات بە زۆرینەیەکی سادە تێبپەڕن و فیلیبۆستەرەکە تێپەڕی بکەن، چونکە ئەو پڕۆسەیە سنوردار کراوە بە بابەتی بودجەوە

 

لە بەرامبەردا ئیلهان عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە لە تویتەر نوسیویەتی: "ئەم حوکمەی پەرلەمانتار تەنیا ڕاسپاردەیە پێویستە پشتگوێی بخەن، ئێمە ناتوانین لە دەرفەتێکی تەمەندا ئەم کارە لە دەست بدەین".

 

سیناتۆر چەک شومەر لە بەیاننامەیەکدا وتی: "ئێمە زۆر نائومێدین لەم بڕیارە بەڵام شەڕی دابینکردنی باری یاسایی بۆ کۆچبەران لە ئاشتەوایی بودجەدا بەردەوامە، دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیران پێشنیاری جێگرەوەیان ئامادە کردووە و لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەی زیاتر لەگەڵ پەرلەمانتارەکەی ئەنجومەنی پیران ئەنجام دەدات".