سلێمانی، دیبەیتێک دەربارەی بێکاری گەنجان و ئەرکی حکومەت ئەنجامدرا

لە گفتوگۆیەکی کراوەدا لەبارەی بێکاری گەنجان و نەبوونی هەلی کار نوێنەری ڕێکخراوەکان کۆبوونەوە، ئاماژە بۆ ئەوەکرا بێکاری بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.

لە گفتوگۆیەکی کراوەدا لەبارەی بێکاری گەنجان و نەبوونی هەلی کار نوێنەری ڕێکخراوەکان کۆبوونەوە، ئاماژە بۆ ئەوەکرا بێکاری بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی دیلانی کتێبخانەی گشتی سلێمانی، ڕێکخراوی بەدیل بۆ دیبەیت و دیموکراسی گفتوگۆیەکی کراوەی لەبارەی بێکاری گەنجان و ڕۆڵی حکومەت و کەرتی تایبەت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەدا ئەنجامدا.

 

لە گفتوگۆکەدا نوێنەری سەندیکاکانی کرێکاران، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری، دەستەبەری کۆمەڵایەتی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداربوون، لەبارەی نەبوونی هەلی کارکردن و زۆری ڕێژەی بێکاری گفتوگۆ کرا.

 

تافان ئیبراهیم، ئەندامی ڕێکخراوی دابین ئاماژەی بۆ ئەوەکرد باسیان لە چەند هۆکارێک کرد کە کاریگەری هەیە لەسەر بێکاری گەنجان، لەوانە حکومەت و نەبوونی خواست بۆ کردنی هەر کارێک، دانەمەزران و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمانە هەمووی کاریگەری هەیە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، کە لە ئێستادا وەک ڕێکخراوەکەیان کار لەسەر هۆشیارکردنەوەی کرێکاران دەکەن لەبارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتییەوە تا ببنە خاوەن بیمەی کۆمەڵایەتی، چونکە ئێستا زۆرینەی کرێکاران دەستەبەری کۆمەڵایەتییان نییە.

ت.پ