فەرمانی "مانەوە لە ماڵەوە" بۆ ژنانی فەرمانبەری شارەوانی کابوڵ
توندوتیژی تاڵیبان دژی ژنان بەردەوامە و لە ئێستادا ٣٠٠٠ ژنی کرێکار لە شارەوانی کابوڵ کە پێش دەسەڵاتی تاڵیبان فەرمانبەر بوون، فەرمانی "مانەوە لە ماڵەوە"یان پێدراوە.

کابوڵ
پارێزگاری کابول تاڵیبان حمدوڵا نۆمانی، فەرمانی بە ژنانی فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییەکانی کابوڵ داوە کە کار نەکەن، لە راگەیەندراوەکەی پارێزگاردا هاتووە:"بۆ ماوەیەک وەستاندنی کاری ژنان گونجاوە".
پێش ئەوەی ئیدارەی شارەوانی کابوڵ لەلایەن تاڵیبانەوە دەستی بەسەردا بگیرێت، یەک لەسەر سێی فەرمانبەران کە دەکاتە ٣٠٠٠ ژن بوون.
لە ڕۆژانی سەرەتای دەسەڵاتیدا تاڵیبان ڕایگەیاند، کە سیاسەتێکی گونجاو لە دژی ژنان پەیڕەو دەکەن و نزیک نابنەوە لە توندوتیژی، بەڵام وەک دەبینرێت هەموو ڕەفتارەکان و مامەڵەکان دەچنە چوارچێوەی توندوتیژییەوە.