ئەو پیانۆژەنەی لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا یەکەم ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە

کۆلێت مازی تەمەن ١٠٧ ساڵ لە تەمەنی پێنج ساڵیدا دەستی بە ژەنینی پیانۆ کرد، بەڵام ڕەتی کردەوە هیچ گرێبەستێک واژۆ بکات و هونەر بۆ ئەو وەک خولیایەک بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆلێت مازی داپیرێکی تەمەن ١٠٧ ساڵەی فەرەنسییە و لە تەمەنی پێنج ساڵیدا دەستی بە ژەنینی پیانۆ کردووە، لەلایەن خێزانەوە پشتگیری نەکراوە، بەڵام بەردەوام بوو لە ژەنینی پیانۆ و توانی وەک مامۆستای پیانۆ درێژە بە کارەکانی بدات، کۆلێت هەرگیز هەلی ئەوەی نەبوو کە بەشداری لە ئۆرکێسترایەکی گەورەدا بکات.

 

کۆڵت هێشتا ئەو پیانۆیە دەژەنێت کە لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا کڕیویەتی و هەرچەندە مۆسیقاکەی یادگاری جەنگی دووەمی جیهانییە، کوڕەکەی کۆڵێت بڕیاریدا مۆسیقاکەی تۆمار بکات کاتێک دایکی تەمەنی ٩٢ ساڵ بوو و وتی کە دایکی پیانۆ بە ستایلێکی دیاریکراو دەژەنێت.

 

کۆلێت یەکەم ئەلبومی بڵاوکردەوە کاتێک تەمەنی ٩٢ ساڵ بوو، ئێستاش لە تەمەنی ١٠٧ ساڵیدا شەشەمین ئەلبومی خۆی بڵاودەکاتەوە.

 

ت.پ