کۆبوونەوەی دایکانی ئاشتی لە سلێمانی دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی دایکانی ئاشتی لە سلێمانی بۆ گفتوگۆ لەسەر ئاشتی و سەقامگیری دەستیپێکرد.

سلێمانی

 

٢١ی سێپتەمبەر ڕۆژی جیهانی ئاشتییە، دایکانی ئاشتی چوار پارچەی کوردستان لە هۆڵی کورتەباڵاکان لە شاری سلێمانی و باشوری کوردستانەوە بە دروشمی "بە هەوڵی دایکان داگیرکەری تێکدەشکێت، ئاشتی سەروەر دەبێت" کۆبوونەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا  گفتوگۆ دەربارەی ئاشتی و ئارامی و ئەنجامی کۆبوونەوەی دایکانی ئاشتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان دکرێت.

فەوزیە عەبدولکەریم، سەرپەرشتیاری دایکانی ئاشتی، لە وتارێکدا باسی لە ئاشتی کرد و ئاماژەی بەوەدا بۆ وەستاندنی شەڕ و کۆتاییهێنان بە نەهامەتی و شەهید بوونی ڕۆڵەکانمان پێویستە ئاشتی و سەقامگیری بێتە دی.

.کۆبوونەوەکە لە ئێستادا بەردەوامە و دایکانی ئاشتی دەربارەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا گفتوگۆ دەکەن