بەهۆی هەوڵدان بۆ رووخاندنی خانووەکانی گوندێکی سلێمانی، ٧ کەس بریندارن

هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی هەوڵی ڕووخاندنی خانووەکانی تووەسپیان دا، لە بەرامبەردا دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەوەو ٧ کەس بریندار بوون.

 

هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی هەوڵی ڕووخاندنی خانووەکانی تووەسپیان دا، لە بەرامبەردا دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەوەو  ٧ کەس بریندار بوون.

 

ناوەندی هەواڵ

بۆ جێبەێکردنی بڕیاری ڕێگریکردن لە دروستکردنی خانوو و بینا بە شێوەیەکی نایاسایی و زیادەڕەوی، ئێوارەی ٢١ی ئەیلوول مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، چونە سنوری گوندی تووە سپی و هەوڵیاندا ٣٠ خانوو بڕوخێنن کە لە لایەن هاووڵاتیانەوە دروست کراون و تێیدا نیشتەجێن.

 

 بەڵام هاووڵاتیانی گوندەکە ڕووبەڕووی هیزە ئەمنیەکان بوونەوە و ڕێگرییان لە ڕووخاندنی خانووەکانیان کرد، بەو هۆیەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی تووەسپی ڕوویدا و ٧ کەس بریندار بوون.

 

بەڕێوەبەرایەتی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، لەئەنجامی ئەو ڕووبەڕوو بوونەوەیە  عەمیدی پۆلیس ئاری ڕەووف صابر بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و ٦ لە کارمەندەکان برینداربوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ بەدواداچوون وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .