هولیا گولبەهار خەڵاتی تایبەتی ئوگور مەمجوی پێبەخشرا
خەڵاتی تایبەتی ئوگور مومجو، کە ماوەی ١٥ ساڵە دەبەخشرێت، دەدرێتە پارێزەری فێمینیست هولیا گوڵبەهار.

ناوەندی هەواڵ
"خەڵاتی تایبەتی ئوگور مومجو" کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا ساڵانە لەلایەن کۆمەڵەی ئانتالیاوە دەبەخشرێت، ئەمساڵ بەخشرایە پارێزەری فێمینیست هولیا گوڵبەهار، کە ساڵانێکە لە بزووتنەوەی ژناندا کار دەکات.
لە بەیاننامەکەی کۆمەڵەی ئەنتالیادا هاتووە کە خەڵاتی تایبەتی ئۆگور مومجو بۆ ساڵی ٢٠٢١دا تایبەت بە شەڕی دژی توندوتیژی مانادارترە، خەڵاتەکە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە لەسەر ناوی مستەفا یوجەل ئۆزبیلگین، ئەندامی ژووری دووەمی ئەنجومەنی دەوڵەت کە لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر ئەنجومەنی دەوڵەت گیانی لەدەستدا دەبەخشرێت، لەو کاتەشەوە هەموو ساڵێک پارێزەرێک دەستنیشان دەکرێت.
مەراسیمی خەڵاتەکە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم لە ناوەندی فوار و کۆنگرەی نازم حیکمەت لە ئەنتاڵیا بەڕێوەدەچێت.
ت.پ