دەنگدەرانی ساختە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو

دادگای عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سێ هەزار و ٨٠٠ دەنگدەری ساختەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ساڵی ڕابردوو دەرکرد و زۆرینەیان لە هەولێر و دهۆکن.

ناوەندی هەواڵ

 

دادگای عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٣ هەزار و ٨٠٠ کەس دەرکردووە بە تۆمەتی بەشداریکردن و دەنگدانیان زیاتر لە جارێک لە هەڵبژاردندا.

 

لە فەرمانەکەی دادگای عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە، کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٣ هەزار و ٨٠٠ کەس دەرچووە، بە تۆمەتی بەشداریکردنی زیاتر لە جارێکیان و دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا.

 

بەپێی ناوی ئەو کەسانەی بە تۆمەتی ساختە و دەنگدانی زیاتر لە جارێک فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، نزیکەی دوو هەزار و ٣٠٠ کەسیان لە پارێزگای هەولێر و نزیکەی ٣٠ کەسی دیکەیان دانیشتووی پارێزگای دهۆکن.