بۆ ڕۆژی ئاشتی جیهانیی ڕژاک پانێڵێک بەڕێوەدەبات
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە ڕۆژی ئاشتی جیهانیدا پانێڵێک بە ناونیشانی "ڕۆژی ئاشتی جیهانی با ببێتە هۆیەک بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی" ڕێکدەخات.
ناوەندی هەواڵ
سبەینێ، ١ی ئەیلول، ڕۆژی ئاشتی جیهانییە، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە بەشداری کەسایەتی سیاسی، ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران پانێلێک بە ناونیشانی "ڕۆژی ئاشتی جیهانی با ببێتە هۆیەک بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی" بەڕێوەدەبات.
لە پانێڵەکەدا هەریەک لە شاتو محەمەد، وتەبێژی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، مژدە عەلی، نووسەر و لێکۆڵەر، نازان ئوستونداغ، مامۆستای زانکۆی بۆغازجی لە تورکیا و میشتلد ئیکسۆ، مامۆستای زانکۆی ئەمدن-لیر بابەتەکانیان دەرباری ئاشتی و ژن و زیندانیانی ژنی سیاسی پێشکەش دەکەن.
پانێڵەکە سبەینێ، ١ی ئەیلول، کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.