زانست گرنگی زیاتر بە ته‌ندروستی پیاوان وەک لە ژنان دەدات
بەپێی ڕاپۆرته‌كان كه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی بریتانیا ئه‌نجامدراوه له‌ناو سێ ژن‌دا یه‌كێكیان بێبه‌شه له چاودێری ته‌ندروستی به هۆی كه‌مته‌رخه‌می كارمهردانی بواره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه.
ناوەندی هەواڵ
به‌پێی ڕاپرسییه‌ك کە ساڵی ٢٠٢١ ئه‌نجامدراوه، ڕێژه‌ی ٧٥٪ی ژنان هه‌ست به كه‌مته‌رخه‌می كارمه‌ندانی بواری چاودێری ته‌ندروستی ده‌كه‌ن، به‌شێكیان هه‌ست به كه‌می پشتگیری ده‌كه‌ن له كاتی تووشبوونیان به نه‌خۆشییە تایبەتەکانی ژنان و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشییه‌كانیان، ئەمەش وه‌ك شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ كه‌رتی ته‌ندروستی پێناسه‌ده‌كه‌ن.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، ته‌ندروستی ژنان و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانیان له پله‌ی دووه‌م دایە و له دوای پیاوانەوەیە، ته‌نانه‌ت لە لێکۆڵینەوەکانیشدا گرنگی به كێشه‌ی ته‌ندروستی پیاوان زیاتر دەدرێت وەک له ژنان، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كانی ژنان به هه‌ند وه‌رناگیرێن.
لە لێکۆڵینەوەکاندا بابەتی تەندروستی ژنان بە هەند وەرناگیرێت
لە "گرێبه‌ستی كونسورت" کە تایبەتە بە بواری تەندروستی، زۆرکات ژنان به‌شدار ده‌بن له ئه‌نجامدانی لێكۆڵینەوەکان و ئهزمونەکانیان له بواری ته‌ندروستیدا، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌رناگیرێن و ناوەڕۆکەکان سه‌باره‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی ژنان پشتگوێ ده‌خرێن، بەو هۆیەشەوە نه‌توانراوه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ته‌واو بۆ نه‌خۆشییه‌كانی ژنان بكرێت و چارەسەری بدۆزرێتەوە.
لەمەوە دەردەکەوێت به درێژایی مێژوو پێشكه‌وتنه زانستییه‌كان ئاڕاستەی پیاوان كراوه، سه‌رباری هه‌بوونی گرێبه‌ستێكی به‌مشێوه‌یه به‌ڵام نایه‌كسانی نێوان ژنان و پیاوان له ساڵی ٢٠٢١ گه‌یشتووەته لوتكه، ئەگەر چاوبخشێنرێت بە لێکۆڵینەوەکاندا دەبینرێت پڕۆفیسۆرە پیاوەکان ڕێژەیان زیاترە لە هەموو گروپەکانی لێکۆڵینەوەدا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه رێژه‌ی ژنانی لێكۆڵه‌ر زیاتره له پیاوان.
ماریا کۆلفێلد جەخت لە جیاوازی تەندروستی ژنان و پیاوان دەکاتەوە
له بواری نوسینی بابه‌ت له گۆڤاره ته‌ندروستییه به‌ناوبانگه‌كاندا باڵاده‌ستی و زاڵبوونی پیاوان ده‌بینرێت، ته‌ندروستی ژنان له ڕوانگه‌ی پیاوانەوە سەیردەکرێت بەبێ هەبوونی ژنان لە بوارەکەدا، بەهۆی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە گرنگی زیاتری پیاوان لە بواری تەندروستیدا، حكومه‌تی بریتانیا ناچار بوو دانپێدانان به نایه‌كسانی نێوان ژنان و پیاوان له بواری ته‌ندروستیدا بكات و باڵیۆزێكی ژن دابمه‌زرێنێت بۆ چاودێریكردن و پێداچوونه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به ژنان.
ماريا کۆلفێلد، وه‌زیری ته‌ندروستی پێشووی ژنان، دواتر بووە باڵیۆزی كاروباری ژنان، له یه‌كه‌مین لێدوانی ڕۆژنامه‌وانیدا له دوای دامه‌زراندنییەوە نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی کێشەکەوە دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا پێویستە چارەسەری ڕیشەیی بکرێت.
پسپۆڕان و چاودێران جەختلەوە دەکەنەوە کە دەبێت حکومەت هەنگاوی چارەسەری بنێت و تەنها دانپێنان پێویست نابینن، ئاماژەیان بەوەشکردووە پێویستە ژنان لە ناوەندەکانی لێكۆڵینه‌وەی تەندروستیدا ڕۆڵی زیاتر بگێڕن.
ت.پ