هەڵەبجە، ڕێنمایی لەسەر شێرپەنجەی مەمک بە کارمەندانی تەندروستی درا

لە هەڵەبجە سیمینارێک بۆ کارمەندانی تەندروستی سەبارەت بە شێرپەنجە و مانگی هۆشیاریی پێشکەشکرا.

هەڵەبجە

 

لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە شاری هەڵەبجە سیمینارێک بۆ کارمەندانی تەندروستی سەبارەت بە مانگی هۆشیاری و ڕێنمایی لەسەر شێرپەنجەی مەمک لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕەوە پێشەکەشکرا.

دکتۆر ئاژین حەمە تۆفیق، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ژنها باسی لەوەکرد لە مانگی هۆشیارکردنەوەی ژنان بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک سیمینارێکیان بۆ کارمەندانی کەرتی تەندروستی ڕێکخستووە تا لە ڕێگەی خۆیانەوە هۆشیاری تەندروستی بگەیەننە خەڵکی و پاشان هۆشیاری زیاتر بە هەڵەبجە و دەوروبەریدا بڵاوبکەنەوە، ئەو دکتۆرە وتیشی: "ئەم جۆرە شێرپەنجەیە بڵاوە و لە هەشت ژندا یەکێکیان تووشدەبن، بەڵام پیاوانیش بێبەری نین لەو حاڵەتە بە ڕێژەیەکی کەمتر کە لەنێوان سەد پیاودا یەکێکیان تووش دەبن".

 

لە سیمینارەکەدا زیاتر جەخت لەسەر پشکنینی پێشوەختە کراوەتەوە تا ڕێگری لە تەشەنە سەندنی نەخۆشییەکە بگیرێت، وتیشی: لەوکاتەوەی لە جیهاندا پشکنینی پێشوەختە ئەنجام دەدرێت، بە ڕێژەی ٪٢٥ مردن بە شێرپەنجە کەمبووەتەوە".

 

لە هەڵەبجەدا بەهۆی نەبوونی سەنتەری مەمۆگرافی بۆ پشکنینی ژنان، ژنان ناچارن بچنە شارەکانی دیکە، یاخود پشکنین نەکەن، بۆیە دکتۆر ئاژین هیواخوازە بە زووترین کات سەنتەری مەمۆگرافی بکرێتەوە تاوەکو ژنان بتوانن سودی لێوەربگرن، بڕیاریشە لە شاری هەڵەبجە سیمینارەکان بۆ بلاوکردنەوەی هۆشیاری بەردەوام بێت.

ت.پ