هاوڵاتیانی بەریتانیا بەشێوەیەکی گشتی خواردنی گۆشتی سوریان کەمکردووەتەوە

بەهۆی خراپی کاریگەریەکانی گۆشتی سور بۆسەر ژینگە و مرۆڤ، لێکۆڵەران و بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی بەریتانیا داواکارن ڕێژەی بەکارهێنەرانی گۆشتی سور کەمبکرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی زانستی کەلە وڵاتی بەریتانیا ئەنجامدراوە ڕێژەی بەکارهێنانی گۆشتی سور بە ڕێژەی لە ٪١٧ کەمیکردووە، بە پێی ڕاپرسیەک لەنێوان ١٥ هەزار کەسدا کراوە دەرکەوتووە بەکارهێنانی گۆشت بۆ هەر کەسێک ڕۆژانە ١٧گرام کەمی کردووە.

 

بەکارهێنەرانی گۆشتی سور ماوەیەکی زۆریان پێدەچێت تا دەگەنە ئەو بڕیارەی گۆشتی سور بەکارنەهێنن، ئەم بڕیارە بە خێرای ڕوونادات بەڵکو هاوڵاتیان زۆریان پێدەچێت تا دەگەن بەو بڕیارە.

 

ئەم بڕیارە لەلایەن ستراتیژی نەتەوەییەوە دانراوە، لەسەر بنەمای پێداچوونەوەی تەواو بە سیستمی خۆراکی بەریتانیا، بۆ ئەو مەبەستەش لێکۆڵەری سەرەکی "کریستیان ستیوارت" لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ڕایگەیاند ئەو ڕێژەیە کەمە و پێویستە زیاتر هەوڵی کەمکردنەوە بدەین، هەروەها هەر کەسێک لە خەمی ژینگەکەی دایە با بەکارهێنانی گۆشتی سور کەم بکاتەوە، هەر کەسێک لە ٪٣٠ ڕێژەی گۆشتخواردنی کەم بکاتەوە وا دەردەکەوێت کە لە هەفتەیەکدا تەنها دوو ڕۆژ بێ گۆشت بووبێت.

 

بەکارهێنانی زۆری گۆشتی سور و بەتایبەت گۆشتی بەستوو مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات و دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ، خوێن، شەکرەی جۆری ٢ و شێرپەنجە، جگە لەوەی زیانی بۆ خودی مرۆڤ هەیە، لە ڕووی ژینگەیشەوە زۆر بەرهەمهێنانی گۆشتی سور دەبێتە هۆی گەرمکردنی هەسارەکان بەهۆی ئەوەی کشتوکاڵ و سەوزای نامێنێت و لەلایەن ئاژەڵەکانەوە بەکاردەێنرێت.

 

ئەو دکتۆرە ئاماژەی بەوەشدا گۆشتی بەرهەمهێنراوی ناوخۆیی کاریگەری خراپی کەمتر هەیە لە گۆشتێک کە هاوردە دەکرێت.

 

ت.پ