فیلمی ئەمڕۆ: ژیانی ژن

 

ژیانی ژن، فیلمێکی درامای سعودی کە بوێرانە باس لە پرسەکانی کۆمەڵگەی سعودیە دەکات، لە نووسینی عەبدولهادی ئەلسەعدی و دەرهێنانی سەمیر عارف.

 

فیلمەکە باس لە پرسی ژنانی سعودیە و پرسی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و توانای تێکەڵبوونیان لەگەڵ کۆمەڵگەدا دەکات، پێداگریی مریەم، لە ڕۆڵگێڕانی فەوز عەبدوڵا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دابونەریتە بەسەرچووەکان و وەستانەوە تا تێگەشتن لەو عەقڵیەتە پیاوسالارییەی کە هەمیشە هەوڵدەدات کۆنترۆڵ بەسەر ژناندا بسەپێنێت و بڕیار لەسەریان بدات، پیشاندەدات.

 

هاوژینەکەی مریەم بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە و دوای چەندین ساڵ پێی دەزانێت، ڕووداوەکان تێکەڵ دەبن و ناکۆکی نێوانیان زیاتر دەبێت، کچەکەی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دەمرێت، پاشان، باوکەکە لەناکاو نامێنێت و مریەم و کوڕە ٧ ساڵەکەی بەجێدەهێڵێت، مریەمیش بڕیار دەدات پشت بە خۆی ببەستێت و بەدوای سەرچاوەی بژێوی ژیانی بۆ پشتگیریکردنی خۆی و منداڵەکەی دەکەوێت، بەبێ ئەوەی پێویستی بە داوای یارمەتی لە خێزانەکەی هەبێت، کە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر وازی لێهێنابوو.

 

فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە سینەما بازرگانییەکانی شانشینی سعودیە لە ساڵی ٢٠٢٢ نمایشکرا، دواتر لە چەندین فێستیڤاڵی فیلمدا نمایشکرا، لەوانە فێستیڤاڵی ئەلعەین، فێستیڤاڵی فیلمی سعودیە، فێستیڤاڵی ئەسکەندەریە، فیلمەکە زۆر سەرسام بوو لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە.