ڕژاک: ئازادی بۆ ڕێبەری ئاشتی و دیموکراتی، ڕێبەر ئۆجەلان
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان"ڕژاک" لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ساڵیادی پیلانگێڕییە نێودەوڵەتیەکەی ٩ی تشرینی یەکەمدا داوای ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان دەکات.

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان"ڕژاک" لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ساڵیادی پیلانگێڕییە نێودەوڵەتیەکەی ٩ی تشرینی یەکەمدا داوای ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی عەبدوڵا ئۆجەلان دەکات.
ناوەندی هەواڵ
لە ڕاگەیەندراوەکەی رژاک-دا هاتووە،" هەمیشە لەمێژووی ڕابردوودا و بەئێستەشەوە خاکی کوردستان داگیرکراوەونکۆڵی لەگەلەکەی کراوە، داگیرکەران بەکۆمەڵکوژی کردوین وهەوڵی قڕکردن ولەناو بردنی داوین وەکو گەلی کورد و تێیدا ژن قوربانی هەرەسەرەکی بووە، چونکە هزری تاریکیان بەسەردا سەپاندوەو هەمیش وەکو پلە دوو یان نەبوو هەژمارکراوە، لەکاتێکدا ژن خاوەن بەرهەم وڕەنجێکی گەورە بووە وهەیە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا. بۆئەوەی گەلی کورد ڕزگاربێت لەوداگیرکاری و کۆمەڵکوژیە لەهەموو قۆناخەکاندا سەرهەڵدان کراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەوەی گەلی کورد بێ ڕێبەرو بێ پێشەنگ بکەن و مێژووی لەناو بردنی کورد دووبارە بکەنەوە، پلان گێڕیی گەورەو لەئاستی وڵاتانی زل هێز دەستیپێکرد،ئەویش ئەوگەلەکۆمە نێودەوڵەتیەبوو کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دەستپێکرد بۆئەوەی ڕێبەرئۆجەلان ڕادەستی دەوڵەتی تورک بکرێت وشۆڕشی ڕزگاری گەلی کورد و ژنانی شۆرشگێڕ کۆتایی بێت،بەڵام نەک کۆتایی نەهات بگرە شۆڕش وەکو ئاگر کڵپەی سەندو بەرەو قوڵای دڵی داگیرکەران پەرەی سەند. چونکە شۆڕش بەڕێبەرایەتی ڕ ئۆجەلان بە پەروەردەو پلان و خۆڕێکخستن کردن بناغەی شۆڕشی پتەوکرد ئەویش بەبەشداری کردنی ژنان بوو کە بوون بە پێشەنگ لەناو شۆڕشدا بە پێشەنگایەتی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،" ڕێبەر ئۆجەلان لەپێناو مافی گەلانی تریش تێدەکۆشێت،ولەپێناو پێکەوە ژیانی گەلانی ناوچەکەو جیهان خاوەن هەڵوێستێکی شۆڕشگێڕانەو بەرپرسیارانەیە،ئامانجی ئەوەیە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسیستمێکی نوێی دیموکراتی بونیاد بنرێت وکۆتایی بەشەڕو داگیرکاری بێت، ئەو پلانگێرییە دژی ڕێبەری گەلی کورد کە پێکهات، بۆ ژنانیش نەبنە خاوەن خۆیی ونەبێتە خاوەن ئەقڵێکی ژنانە پلانگێڕیان گەورەکرد، چونکە شۆڕشی ڕزگاری وەکو چرایەک لەتاریکی مێژوودا داگیرساو ڕێگای تێکۆشانی ڕۆشنکردەوە تا ژنان خاوەنداری لە ڕەنج وهەبوونی خۆیان بکەن ومێژووە نەنوسراوەکەی ژن ئاشکرابکەن کەلەو مێژووەدا چەندە نکۆڵی لەکورد کراوە، دووهێندە نکۆڵی لەژن کراوە ،چونکە لەکەسایەتی ژندا تەواوی مرۆڤایەتی لەژێر ئەشکەنجەی جەستەیی ودەرونی ناهەموواریدا دەژین لەڕووی ئابوری وسیاسی، وژینگەیی. لەبەرئەوە بۆچارەسەری ئاڵۆزیەکان پێویستە ڕێبەر ئۆجەلان ئازاد بکرێت کە ئێستە گۆشەگیرکراوەو لەژێر ئەشکەنجەدا سزادەدرێت کەشایەنی بەڕێزیان نیە".