ئەندامانی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر دەستگیرکران
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پێنج کەس لە نوێنەرایەتی هەدەپە لەکاتی میوانداریدا دەستگیرکران.

ناوەندی هەواڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج کەس لە نوێنەر و ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، لە گەڕەکی سەفین لە شاری هەولێر لەکاتی میوانداریدا دەستگیرکران.
بەگوێرەی زانیارییەکان کەلە سەرچاوەیەکی نوێنەرایەتیی هەدەپەوە دراوە، ژمارەی دەستگیرکراوەکانی هەدەپە پێنج کەس بوون، دوانیان ناهیدە ئەرمیش و حیکمەت خەتیب نوێنەرانی هەدەپەن و سیانەکەی دیکەش ئەندامی نوێنەرایەتیی هەدەپەن.
سەرچاوەکە باسی لەوەکرد کە بەیانی ئەمڕۆ لە ماڵێکدا لە گەڕەکی سەفین کە ئەندامانی هەدەپە بۆ میوانداری سەردانی ئەو ماڵەیان کردووە، ئاسایش هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکە و دەستگیری کردوون.
لە ئێستادا پێنج دەستگیرکراوەکەی هەدەپە گواستراونەتەوە بۆ ئاسایشی ڕاپەڕین لە هەولێر و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ت.پ