بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە مردن بە برسیەتی

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێی ڕاگەیەندراوە کە بە شێوەیەکی زیادە هەژماری ترسێنەری مردنی پەیوەندیدار بە برسیەتی لە ناوچەی تیگری ئەسیوپیا دەردەکەوێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیەند کە بە شێوەیەکی زیادە هەژماری ترسێنەری مردنی پەیوەندیدار بە برسیەتی لە ناوچەی تیگری ئەسیوپیا دەردەکەوێت، پاش ئەوەی وڵاتەکە بە بارودۆخیکی سەختدا تێدەپەڕێت لە جەنگ و ململانێکان و هەروەها ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە.

 

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان "ئەنتۆنیۆ گۆترێس" ڕایگەیاند کە هەوڵی مرۆڤدۆستانە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەو کەسانەی پێوسیتییانە پەکی کەوتووە.

 

ئەو دووبارە داوای لە حکومەتی ئەسیوپیا کرد بۆ ڕێگەدان بە هەناردەکردنی پێداویستی پێویست بۆ ناوچەکە، دوای نزیکەی ساڵێک لە ململانێ و جەنگ لە ناوچەکەدا، گۆتەرس بڕیارەکەی هەفتەی ڕابردووی ئەسیوپیا بۆ دەرکردنی حەوت بەرپرسی یوئێن بە بێزارکەر پێناسە کرد.

 

ت.پ