گەنجانی عەفرین بەڵێن دەدەن تا ئازادبوونی ئۆجەلان، تێکۆشانی زیاتر بکەن
ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە خۆپیشاندان و بە دروشمی "بە پێشەنگایەتی گەنجان شکست بە پیلانەکە دێنین و ڕێبەر ئازاد دەکەین"، داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانیان دەکرد.
روبارين بەكر
شەهبا- بە خۆپیشاندانێکی مەشخەڵی و بە دروشمی "بە پێشەنگایەتی گەنجان شکست بە پیلانەکە دێنین و ڕێبەر ئازاد دەکەین" گەنجانی عەفرین بەڵێنیان نوێکردەوە و ڕایانگەیاند کە هەنگاو تێکۆشانی زیاتر ئەنجام دەدەن تا ئەوکاتەی پیلانگێڕییەکان بەتەواوی لەناو دەچن، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان بەیەکجاری لە زیندانی ئیمڕاڵی ئازاد دەکرێت.
رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی سوریای جێهێشت، لە ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ لە کینیای ویلایەتێکی سەربەخۆی ئیسرایل، بە پیلانگێڕیەک دەستگیرکرا.
سيدرا حەمو، وتەبێژی یەکێتی ژنانی گەنجی شەهبا وتی: "ئێمە وەک ژنانی گەنج، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان شەرمەزار دەکەین"
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، گەنجانی شۆڕشگێڕ بە تایبەت ژنانی گەنج واز لە فکری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان ناهێنن، چونکە ئەو بووە هۆی سەلماندنی ژنان لەناو کۆمەڵگا و وای لە ژنان کرد باوەڕیان بە تواناکانی خۆیان هەبێت و خۆیان بۆ کۆمەڵگا بسەلمێنن.
رانیا حسین یەکێکی دیکە لە ژنانی گەنج لەو بارەیەوە وتی: "داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان لە زیندان ئازاد بکەن، بۆیە داوای ئازادکردنی ڕێبەر دەکەین، هیچ هێز و توانایەک ناتوانێ بیری کوردایەتی و ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد لەناوبەرن".
ريم دادا، دەربارەی چالاکی ژنانی گەنج وتی: "ئەو دەوڵەتەی بەردەوام لە هەوڵی پیلانگێڕیدایە لە دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان، نەیتوانیوە گەلی کورد و هەموو گەلانی دیکە لە فکری ئازادی دووربخاتەوە، هەر بۆیە ڕێبەری گەلی کوردیان دەستگیر کرد".
لە کۆتای قسەکانیدا بەڵێنی دا کە وەک یەکێتی ژنانی گەنج و گەنجانی شۆڕشگێڕ، هەنگاوی زیاتر بۆ تێکۆشان بدەن و بەردەوام بن لە چالاکی و کارکردن تا ئەوکاتەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد دەکرێت.