خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەدرێتە دوو ڕۆژنامەنووس

ژنە ڕۆژنامەنووسی فلیپینی، ماریا ڕیسا و ڕۆژنامەنووسی ڕووسی، دیمیتری مۆراتۆڤ بوونە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ٢٠٢١.

ناوەندی هەواڵ

 

لیژنەی نۆبڵی نەرویجی، هەردوو ڕۆژنامەنووس ماریا ڕیسا و دیمیتری مۆراتۆڤی دەستنیشانکردن تا ببنە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە پای "تێکۆشانی بوێرانە بۆ ئازادی ڕادەربڕین" لە وڵاتەکانیاندا.

 

پێرێت ڕێس ئەندەرسن، سەرۆکی لیژنەکە لە ئۆسلۆ ڕایگەیاند: "ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە نوێنەرایەتی هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکەن کە بەرگری لە ئازادی ڕادەربڕین دەکەن لە جیهانێکدا کە دیموکراسی و ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕووبەڕووی دۆخی نالەباری زۆر دەبێتەوە".

 

ماریا ڕیسا لە ساڵی ٢٠١٢دا رؤلی سەرەکی هەبوو لە دامەزراندنی سایتی هەواڵی "ڕاپلەر"، کە تیشکی خستە سەر "سەرنجی ڕەخنەگرانە لەسەر (سەرۆک ڕۆدریگۆ) لەهەڵمەتی دژە دەرمانی کوشندە و مشتومڕی لەسەرە"، بە بەڵگەش ئەوەیان خستەڕوو کە چۆن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردێت بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە و هێرانکردنی دژەکان و دەستکاریکردنی گوتاری گشتی.

 

هەروەها دیمیتری مۆراتۆڤ لە ساڵی ١٩٩٣ یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی سەربەخۆی ڕووسی نوویا گەزێتا، کە لیژنەی نۆبڵ بە سەربەخۆترین ڕۆژنامەی ئەمڕۆی ڕووسیا بەناوی کرد کە هەڵوێستێکی ڕەخنەیی بنەڕەتی هەیە بەرامبەر بە دەسەڵات.

 

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٨٩٥ و لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئالفرێد نۆبڵی پیشەسازی سویدیدا دەبەخشرێت، خەڵاتەکە لە مەدالیایەکی زێڕ و ١٠ ملیۆن کرۆنی سویدی (زیاتر لە ١.١٤ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) پێکدێت.

 

ت.پ