نوخشە ناسیح: هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق چارەنووس سازە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا نوخشە ناسیح، قایمقامی پارێزگای هەڵەبجە، داوا لە هاونیشتمانیان دەکات وەک مافێکی تاکەکەسی خۆیان بچن دەنگبدەن و مافی خۆیان بەدەست بێنن.
هەڵەبجە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بینای ناوەندی قایمقامیەتی پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو پارێزگای هەڵەبجە، نوخشە ناسیح، قایمقامی پارێزگای هەڵەبجە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەست و داوایکرد هاوڵاتیان ڕوو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن.
نوخشە ناسیح باسی لەوە کرد کە سبەینێ دەنگدانی تایبەتە و دوو ڕۆژی داهاتووش هەڵبژاردنی گشتییە، سوپاسی دانیشتووانی هەڵەبجەی کرد کەلە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووینەداوە و ئەمەی بۆ هۆشیاری تاکی هەڵەبجە گەڕاندەوە.
نوخشە ئاماژەی بەوەشدا کە لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەوە پێیان ڕاگەیەندراوە کە هیچ سەرپێچییەکی یاسایی تۆمار نەکراوە لە ماوەی بانگەشەدا و داوای ل لە هاونیشتمانیانیش کرد بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان "ئەم هەڵبژاردنە چارەنووس سازە، دەنگی کوردە لە عێراق و گرنگە زۆرترین لایەن بچنە پەرلەمان"
قایمقامی هەڵەبجە داواشی لە ڕاگەیاندنکاران کرد کە کارەکانیان بەشێوەیەکی ڕێکخراو بەڕێوەببەن وەک چۆن پێشتر بە بێلایەنە کاریان کردووە.
ت.پ