دایکی ئاشتی تەمەن ٧٠ ساڵ دەستبەسەر کرا
لە شاری ئیزمیر و مانیسا لە هەڵکوتانە سەر ماڵان بەلانیکەم ١٦ کەس دەستبەسەر کران، کە دایکی ئاشتی شوکریە کیزیلداغ تەمەن ٧٠ ساڵەیان تێدایە.

ناوەندی هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٧ی تشرینی یەکەم، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندامان و جێبەجێکارانی کۆمەڵەی هاوکارییەکانی ئیجە بۆ کەسوکاری زیندانیان و فەرمانڕەوایان "EGE-TUAYDER" ، کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری زانایانی ئایینی "DIAY-DER" و کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری ئەنادۆڵ لەگەڵ کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان" ANYAKAY-DER"دەستگیرکران لە کاتی هێرشەکەدا لانی کەم ١٦ کەس دەستگیرکران، لەلایەکی دیکەوە پۆلیس لە کاتی هەڵکوتانە سەر بینای "EGE-TUAYDER" لە ناوچەی کۆناک-ی ئیزمیر، دەرگایان شکاند و دەستیان بەسەر چەندین کەرەستەدا گرت.
هەروەها دایکی ئاشتی ٧٠ ساڵ شوکریە کیزیلداغ لە شاری مانیسا دەستبەسەر کرا، زانرا کە هەر چوار کەس کە لە مانیسا دەستبەسەرکراون براونەتە ئیزمیر و لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ئیزمیر دەستبەسەرکراون.