نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری ئاگربەستی پەکەکە و هیواکانی پڕۆسەی ئاشتی دەکات
پسپۆرانی کۆمیسیاری بڵندی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوووەکان (OHCHR)، ئاماژەیان بەوەدا بە دڵخۆشییەوە پێشوازی دەکەن لە ئاگربەستی ١ی ئاداری پەکەکە و ئەو هیوایانەی بە پرۆسەی ئاشتییەوە هاتوونەتە ئاراوە.

ناوەندی هەواڵ
ئەندام و ڕاپۆرتەرە تایبەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش بانگەوازییان لە تورکیا و پەکەکە کرد لە پێناو چارەسەری سیاسییدا، هەنگاو بنێن و کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنیان هەبێت، بەگوێرەی پێوەرە یاساییە نێونەتەوەییەکان بجوڵێنەوە.
هێرشەکانی تورکیا هۆکاری بنەڕەتی کێشەکانە
پسپۆرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشانیان کرد وێڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لایەن پەکەکەوە، کەچی تورکیا بە پاساوی بوونی پەکەکەوە لە سووریا و عێراق، لە ئامانجەکانی پەکەکە دەدات، هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدات، پسپۆران جەختییان لەوەکردەوە ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە چوارچێوەی "ڕێگری لە بەکارهێنانی هێز"ی نێونەتەوەییدا هۆکاری کێشەکانە.
هەنگاونانی کۆنکرێتی و کاریگەر
پسپۆرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرنج خستنەسەر ئاگربەستە بێ ئەنجامەکانی ڕابردوو، جەختیان لەوەکردەوە پەیوەست بەم پرۆسەیەوە پێویستە هەنگاویی کۆنکرێتی و کاریگەر بنرێت. پسپۆران باسیان لەوەکرد لە کاتی ئاڵۆزی و ململانێکاندا پێشێلکردنی کاریگەری مافەکانی مرۆڤ، بە تایبەت لە دژی مەدەنییەکان ئەنجام دەردێت.
"ڕێککەوتنی بەرفراوانی ئاشتی"
پسپۆران لە ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەیاندا بەچەند خاڵێک پێشنیاریان بۆ "ڕێککەوتنێکی بەرفراوانی ئاشتی" کرد کە لە ئەزموونەکانی ئاشتی لە هەرێمەکانی شەڕەوە بە دەستهێندراون:
-چەکداماڵین، ئازادکردن، دووبارە تێکەڵردنەوە بە کۆمەڵگە، لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزای سزادراوان.
-دادپەوەری ڕاگوزەر؛ ئاشكراکردنی ڕاستییەکان، لێکۆڵینەوەی بێ لایەنانە، سزادان، قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان.
-پشتگیری وهاوکاری لێقەوماوان؛ هاوکاری ئابووری، پاراستن، گەران بە دوای کەسانی بێسەروشوێن، گەڕاندنەوەی تەرمەکان و چالاکی هۆشیاری کۆمەڵایەتی.
-چاکسازی لە کەرتە ئەمنی، دامودەزگا ئیدارییەکان.
-دەستکاریکردنی ئەو بەشانەی کە باس لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی توندوتیژی دەکات.
بانگەوازی بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی
پسپۆرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، پراکتیزە ئەرێنییەکانیان لە ڕێنماییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ سەبارەت بە دادپەروەری ئینتقالی وەبیرهێنایەوە و داوایان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەی کرد هەنگاو بنێت بۆ چارەسەرکردنی خێرای ململانێکان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی.
پسپۆران باسیان لەوەشکردووە؛ کە پێشتر لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا سەبارەت بە پرسی شەڕی پەکەکە و تورکیا کۆبوونەتەوە.