لە سنووری كەركوك ژمارەیەک گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزرانەوە
چالاكوانێكی بواری ئەنفال و جینۆساید ڕایگەیاند، شوێنی ژمارەیەک گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوان لە سنووری کەرکوک دۆزرایەوە کە زیاتر لە هەزار گۆڕی تێدایە.

ناوەندی هەواڵ
شوێنی ژمارەیەک گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوان لە لە دەوروبەری گوندی تۆپزاوە لە سنووری کەرکوک دۆزرایەوە.
گۆڕستانەکە دەکەوێتە ناوچەیەکی دوورەدەست لە دەوروبەری گوندی تۆپزاوە و زیاتر لە هەزار گۆڕی تێدایە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بە وتەی بەرپرسانی عێراق و پەرلەمانتاران ژمارەیەكی زۆر گۆڕی بە كۆمەڵ لەناوچە جیاوازەكانی عێراق بونیان هەیە، بەڵام بەهۆكاری جیاواز هەڵنەدراونەتەوە.