کۆنگرەی نێودەوڵەتی ڕۆما : کاتی ئازادبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە

بەشداربووانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی کە لە ڕۆما بەڕێوەچوو ،ئاماژەیان بە گرنگی بانگهێشتە مێژووییەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، پێویستە دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی پێویست بنێت و هێزە نێودەوڵەتییەکان دەستپێشخەری بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ  ١١ ی نیسان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد بەپشتیوانی کەمپینی "ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەبەشداری زیاتر لە ٣٠٠ کەسایەتی لەوڵاتانی جیاجیای جیهان بەخۆوە بەست، ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەکە بەسیمینارەکان بەردەوامی پێدرا.

 

لە کۆنگرەکەدا کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی کوردستان، لیژنەی کەمپینەکە بەڕێوەدەبان ، تاوتوێی کاریگەرییەکانی ئەم کەمپینەیان کرد،یەکێک لە ناوەڕۆکی سەرەکی کۆنگرەکە بانگەوازە مێژووییەکە بوو، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ ی شوباتی ڕابردوودا دەستیپێکرد، لە میانەی کۆنگرەکەدا ئەو هەنگاوانەی لە چوارچێوەی کەمپینەکەدا دەگیرێتەبەر تاوتوێ کرا.


" ئێمە بەدوای چارەسەرێکی سیاسیدا دەگەڕێین بۆ پرسی کورد "

سالڤاتۆر مارا، سەرۆکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە کۆنگرەی گشتی کرێکارانی ئیتاڵیا (سی جی ئی ئێڵ) لە وتارەکەیدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر گرنگیدان بە بەرگری سەندیکاکان لە دیموکراتی لە ئیتاڵیا و ئەوروپا و لە سەرانسەری جیهاندا، تێبینی ئەوەیدا کەیاسای نوێ بۆ بەهێزکردنی پاوانخوازی و دیکتاتۆریەت دەردەچێت.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە لە ئیتالیا یادی ٨٠ ساڵەی ڕزگاری لە فاشیزم دەکەنەوە، جەختی لەسەر فراوانکردنی بازنەی خەبات، بەردەوامبوون لە بەرگریکردن لە دیموکراتی کردەوە. دەڵێت: چالاکی و تێکۆشانمان بۆ بەرگریکردن لە دیموکراتی بەردەوام دەبێت، پێویستە بە توندی دەنگ بدەین لەو ڕیفراندۆمەی کە بڕیارە ٩ی حوزەیران ئەنجام بدرێت، ئێمە یەکێکین لە گەورەترین سەندیکاکانی جیهان، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا توندڕەوە ڕاستڕەوەکان هێرشیان کردە سەر بارەگای سەندیکاکەمان، چونکە ئەوان کەسانی وەک ئێمە و ئێوە بە دوژمنی خۆیان دەزانن، ئێمە بەردەوام دەبین لە کۆکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ دوسیە بەرزەکانی وەک پرسی کورد. ئێمە باوەڕمان بە زۆرینە، کار بۆ چارەسەری سیاسی دەکەین بۆ پرسی کورد. ئەمڕۆ منداڵان بە بۆمب دەکرێنە ئامانج، ئێمە دەمانەوێت چارەسەری سیاسی بۆ ئەم پرسە بدۆزینەوە.

 

سەرکردە ڕاستڕەوەکان کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەنە ئامانج، هەوڵی زۆریان داوە بۆ دانپێدانانی فەلەستین. "پێویستە بەردەوام بین لەم خەباتە. توندوتیژی لە زۆر شوێنی جیهان بەردەوامە. ئێمە پشتیوانی لە بانگەوازی مێژوویی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین. کاتێک سەرکردەکانی جیهان بانگیان کردین بۆ توندوتیژی، ئەو بانگەوازی کردین بۆ ئاشتی.

 

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پشتگیری لە بانگەوازەکە  دەکەن

کاریان وێستەرهایم، پرۆفیسۆر پەیامێکی بەناوی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیەوە بڵاوکردەوە کە پشتگیریان لە هەڵمەتەکە کرد و وتی"ئەمڕۆ شانازی بەو شتانە دەکەم کە بەدەست هاتوون، هەڵمەتی داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەرکردنی پرسی کورد پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، براوەکانی تری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم پەیامە دەربڕیوە، وەک جۆدی ویلیامز کە لە پەرلەمانی ئەوروپا پشتیوانی خۆی ڕاگەیاند. وتی: بۆیە ئەمڕۆ دووپاتی دەکەینەوە کە دەبێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت، دەبێت گوێ لەم بانگەوازە بگیرێت، بانگەوازی دانانی چەک کردن، هەروەها باس لە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە کرا، لە بانگەوازەکەدا جەخت لەسەر یەکڕیزی و برایەتی نێوان گەلانی کورد و تورکیا و خواستی پێکەوە ژیان کرایەوە، ئێمە وەک خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بە تەواوی پشتیوانی ئەم بانگەوازە و دیدگاکەی دەکەین. دەبێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت، بۆ ئەوەی ئاشتی بەرەوپێش ببات، دەبێت ڕۆڵی تەواوی خۆی بگێڕێت.

 

زیلان دیار، ئەندامی بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (ت.ج.ک-ئێ) لە وتارەکەیدا سەرەتا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەڵمەتە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە و ڕوونیشیکردەوە کە ئامادەکارییەکان بۆ ئەو کۆنگرەیە ماوەی چوار مانگە بەردەوامە وتی: ئەم خەباتە تا گەیشتن بە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت. ناتوانرێت پەیوەندی نێوان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەل و ژنان و گەنجانی شۆڕشگێڕ بپچڕێنرێت. هەر بۆیە هاوڵاتیان لە شوێنی جیاوازەوە لێرە کۆبوونەتەوە. لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانیدا چەندین چالاکی ڕێکخراون. بە ڕێزەوە ڕێز لە هەموو ئەو کەسانە دەگرم کە لەم خەباتەدا گیانیان لەدەستداوە.

 

جەختی کردەوە کە جێبەجێکردنی بیروبۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زۆر گرنگە بۆیە دەبێت دوژمنایەتی کۆتایی پێبێت،هەڵسەنگاندنیشی بۆ ئەو چالاکییانەی کرد کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی ساڵی ٢٠٢٣ دەستیان پێکرد.

 

"پێویستە بەردەوام بین لە خەبات"

دیانا ئۆراهێرێرا، پەرلەمانتاری باسک جەختی لە بەهێزکردنی چەمکی برایەتی گەلان لە سەرانسەری جیهاندا کرد. وتی: هەمیشە لەگەڵ کورد دەوەستین و بەردەوام دەبین لە تێکۆشان، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پرۆسەی ئاشتیی بە قسەکردن لەسەر بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دەستپێکرد... هێشتا مەرجەکان بەدینەهاتوون  بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر مامەڵە بکرێت، بۆ گەیشتن بەم کارە پێویستە بەردەوام بین لە خەبات، پێویستە خەباتمان چڕتر بکەینەوە بۆ ئەوەی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان دەستپێشخەری بکەن، هەر بۆیەش ئەم کۆنگرە نێودەوڵەتییە زۆر گرنگە. وڵاتی باسک لەگەڵ لایەنگرانی هاوڵاتیانی کوردستانە،خەبات لە هەر کوێیەک بێت پێکەوە خەبات دەکەین.

 

ئێمیلی کلانس، هاوسەرۆکی شارەوانی بۆلۆنیا ڕوونیکردەوە کە شارەکەی پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ تەڤگەری کوردیدا هەیە، زۆرێک لە تەڤگەرە پێشکەوتنخوازەکان، وەک ژنان، ژینگەپارێزان و سۆسیالیستەکان، ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە باوەش دەگرن. "ڕەگەزنامە بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبەخشین، هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا ئازاد بکرێت".