پەروین ئەدوایی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركرا

رێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند پەروین ئەدوایی، چالاکوانی کورد لە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا و دواتر بۆ شوێنیکی نادیار گواسترایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەڵمەتی دەستەبەسەرکردن و زیندانیی کردنی هاوڵاتییانی کورد لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە درێژەی هەیە و ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە دەستبەسەر کردنی ژنێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە ڕایگەیاند، ژنە چالاکوانێکی کورد بە ناوی پەروین ئەدوایی لە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا و دواتر بۆ شوێنیکی نادیار گواسترایەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ساڵی ٢٠١٩ ئەو ژنە چالاکوانە لە لایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە بە تۆمەتی”چالاکی دژ بە ئەمنییەتی نیشتمانی” لە ڕێگەی هاوکاریکردنی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنە دژبەرەکانی ئێران چوار ساڵ زیندانیی کردنی بەسەردا سەپێندرابوو.

 

بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر لە ٥٨٦ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون کە ٣٠ کەسیان ژن بوون.