یونسێف: ساڵی ڕابردوو خراپترین ساڵبووە بۆ منداڵان

ڕێکخراوی یونسێف بڵاویکردووە، ساڵی ڕابردوو خراپترین ساڵبووە بۆ منداڵان، لە هەر شەش منداڵێک لە جیهاندا یەک منداڵیان دەکەونە ناوچەی شەڕەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی یونسێفی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە ڕەوشی منداڵان لە ناوچەی جێ شەڕدا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو خراپترین ساڵبووە بۆ منداڵان  ونزیکەی ٤٧٣ ملیۆن منداڵ لە ناوچە جێ شەڕ و ناکۆکەکان دەژین، واتە لە هەر شەش منداڵێک لە جیهاندا یەک منداڵیان دەکەونە ناوچەی شەڕەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا ١٠٪ی منداڵان لە ناوچە نا جێگیرەکاندا بوون ئێستا ڕێژەکە بۆ ١٩٪ بەرزبووەتەوە.

 

باس لەوەکراوە،٥٢ ملیۆن منداڵ بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکانیان لە خوێندن بێبەشبوون.