لە ئێستادا نزیكه‌ی ٧.٦ ملیۆن فه‌ڵه‌ستینی وه‌كو په‌نابه‌ر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌ژین

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئاماری ساڵانه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ژماره‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ جیهاندا گه‌یشته‌ نزیكه‌ی ١٤.٩ ملیۆن فه‌ڵه‌ستینی كه‌ نیوه‌یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینن و ٥.٥ ملیۆنیان له‌ ئێستادا له‌ فه‌ڵه‌ستین ده‌ژین.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپۆرتی ئاماری ساڵانه‌ی فه‌ڵه‌ستین، بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ده‌ریخست، ژماره‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی ١٥ ملیۆن فه‌ڵه‌ستینی كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ ته‌نیا ٥.٥ ملیۆن فه‌ڵه‌ستینی له‌ ناوخۆی ئه‌و وڵاتەدا دەژین‌ و نزیكه‌ی ٧.٦ ملیۆن فه‌ڵه‌ستینی وه‌كو په‌نابه‌ر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌ژین.


ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ٥.٥ ملیۆنەی له‌ ئێستادا له‌ فه‌ڵه‌ستین ده‌ژینم ٣.٤ ملیۆن کەسیان له‌ كه‌رتی ڕۆژئاوا و ٢.١ ملیۆن کەسی تریان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ و ١.٨ ملیۆن كه‌سیش له‌ سنووره‌كانی فه‌ڵه‌ستین ده‌ژین، ملیۆنێك فه‌ڵه‌ستینیش له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی نیشته‌جێن.

 

عه‌لا عه‌وزم سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ناوه‌ندی ئاماری فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌ داتاكانی  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین كرد و‌ ڕایگه‌یاندووه‌، له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕه‌وه‌ نزیكه‌ی ٤٥ هه‌زار و ٥٠٠ فه‌ڵه‌ستینی كه‌ نیوه‌ی زیاتریان ژن و منداڵ بوون گیانیان لەدەستداوەو ١١ هه‌زار كه‌سیش تا ئاماده‌كردنی ڕاپۆرته‌كه‌ بێسه‌روشوێن بوون،