هەماهەنگی نێوان بزووتنەوەکانی ژنان بەشدارە لە ڕوونکردنەوەی ئاسۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان
چالاکوانانی تونس داوای چڕکردنەوەی خەبات و هەماهەنگی نێوان ڕێکخراوەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات بۆ تێگەیشتن لە واقیعی ژنان دەکەن، کە ئەزموونەکان سەلماندوویانە هاوشێوەن و جیاواز نین.
زوهور مەشریقی
تونس - ئەزموونەکان دەریانخستووە کە ئەو کێشانەی کە ژنان لە تونس و وڵاتانی ناوچەکەدا تووشی دەبن هاوشێوەن و ڕەنگە چارەسەرەکانیان بە جیاوازی لە هەندێک وردەکاری بچووکدا یەکبخرێن و کاتی ئەوە هاتووە تۆڕەکان چڕبکرێنەوە بۆ خزمەتکردنی ئەو بارودۆخانە کە دەورە دراوە بە قەیرانەکان .
مریەم بن سالم، مامۆستای زانستە سیاسییەکان، جەختی لە گرنگی یەکخستن و و یەکتربڕینی ململانێکانی نێوان بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و چڕکردنەوەی کارەکانی ئەمساڵ بۆ خزمەتکردنی پرسەکانی ژنان و بەرگریکردن لە مافەکانیان کرد، بەتایبەتی لەم بارودۆخە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییە تاڕادەیەک سەختەدا، هەماهەنگی نێوان بزووتنەوەکانی بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان، چ لە تونس بێت یان وڵاتانی باکووری ئەفریقا و ناوچەکە بە گشتی، توانای گۆڕینی هاوسەنگی هێز و باشترکردنی بارودۆخی کۆمەڵایەتی بەتایبەتی هەیە، نەبوونی تۆڕەکان دۆخەکەی خراپتر کردووە لە ژنان و کێشەی نوێی دروستکردووە، داوای لە لایەنە جیاوازەکانی تونس و دەرەوەی تونس کرد کە بناغەیەکی یەکگرتوو لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون و بەرگریکردن لە مافەکان دروست بکەن کە تەنها لە ئاستی ناوخۆیی سنووردار نەبێت.
باسی لەوەش کرد، یەکخستن لەڕێگەی بەستنەوەی پەیوەندییە هاوکارییەکان و چڕکردنەوەی چالاکییەکان و دانوستانەکانی نێوان ئەو ڕێکخراوانەی کە لە ناوخۆ و دەرەوەی تونس کاردەکەن ڕوودەدات، چڕکردنەوەی کۆبوونەوەکان بۆ بەدیهێنانی تۆڕ و هاودەنگی ڕاستەقینە گرنگە، چوارچێوەی سیاسی و گۆڕانکارییەکان کاریگەری کۆمەڵایەتی بزووتنەوە و ڕێکخراوە فێمینیستەکان کە مافەکانی مرۆڤ دەپارێزن، بە تایبەت کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان و دانوستان لەگەڵ هەموو لایەنەکان بە ئاراستە جیاوازەکانیان.
مریەم بن سالم ڕایگەیاند، گۆڕینی حکومەتەکان لە تونس و باکووری ئەفریقا و وڵاتانی ناوچەکە بە گشتی کاری ڕێکخراوەکان تێکدەدات و هەماهەنگی و چالاکییەکانیان تێکدەدات و ڕێگری لە جێبەجێکردنی پلانەکان دەکات و کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر پرۆسەی تۆڕکردن یەکخستن هەیە.
مەروە عەلی، چالاکوانی مافی مرۆڤ پێیوابوو کە بەشداربوونی ژنان لە کاری ڕێکخراو و کۆمەڵە فێمینیست و مافی مرۆڤەکان بۆتە پرسێکی بەپەلە لە پێناو ئاگادارکردنەوەیان لە مافەکانیان و ڕێگەنەدان بە هیچ کەسێک کە پێشێلکارییان بەرامبەر بکات، ئەو کارە ناجێگیرە کە ژنان ساڵانێکە بەدەستیەوە دەناڵێنن دیارترین هۆکاری نەبوونی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکان بوو کە هەمیشە ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە داوای هەلومەرجی باشتر بۆ کارەکانیان، و ئەمڕۆش خەبات دەکات بۆ واقیعێک کە دان بە مافە کۆمەڵایەتییەکانیان و مافە ئابوورییەکانیاندا بنرێت.
تیشکی خستە سەر ئازارەکانی لە کاری کشتوکاڵیدا وەک جووتیارێک کە لە مووچەی یەکسان لەگەڵ پیاوان و چاوپۆشی کۆمەڵایەتی و تەندروستی بێبەش بووە، چونکە "ژنێکە" کە داوای کاتژمێری کارکردنی کەمتر دەکات لە بەرامبەر بێبەشکردنی لە مافەکانی، ئاماژەی بەوەشکردووە دەرکەوت کە بەشداریکردنی لە ڕێکخراوەکاندا یارمەتی داوە بزانێت چی مافی ئەوە و بتوانێت کەرامەتی خۆی بپارێزێت.
مەروە عەلی داوای لە ژنان کرد بەربەستی ترس بشکێنن و بوێر بن لە داواکردنی مافەکانیان، چونکە بە ئەرکی خۆیان دادەنرێت، داوای لە ڕێکخراوەکان کرد کار لەسەر یەکخستن چڕتر بکەنەوە بۆ خزمەتکردنی واقیعی ئەو ژنانەی کە لە مێژە بەدەست پەراوێزخستن و وەدەرنانیان ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت بوونەتەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان دابین بکەن.
لە کۆتاییدا باسی لەوەشکردووە پێویستە ژنان متمانەیان بەخۆیان و باوەڕیان بە تواناکانی خۆیان هەبێت بۆ ئەوەی لە ماڵەکانیانەوە هەلی کار بڕەخسێنن، هەروەها هەموو جۆرە هەاسانکردن و خراپ بەکارهێنانێک لەلایەن خاوەنکارەوە ڕەتبکەنەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە واقیع چیتر گونجاو نییە بۆ قسەکردن لەسەر قەیرانەکان و هەمووان پێویستە هەماهەنگی بکەن بۆ مافی زیاتر و جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە خزمەتکردنی ژنانی کرێکار دەکات.