ساڵی ڕابردوودا ٣١ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون

لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٣١ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لەسێدارە دراون، ٩ لەو ژنانە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵ بووە.

مەحموود ئەمیری موقەدەم، بەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری ساڵانەی لە سێدارەدانی ژنانی لە ئێران بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٣١ ژن لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لەسێدارە دراون، کە ئەمە زۆرترین ئاماری لەسێدارەدانی ژنە لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە تا ئێستا.

 

وتیشی: ٩ ژنی گەنج کە تەمەنیان لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵیدا بووە لەسێدارەدراون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ٢٠١٠ەوە تا ئێستا ٢٤١ ژن لە سێدارە دراون.