منداڵانی کەرتی غەززە باجی شەڕ دەدەن

بەرنامەی خۆراکی جیهانی پشتڕاستی کردەوە کە ژیانی کارمەندەکانی لە کەرتی غەززە لە ئەنجامی هێرشە دووبارەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کاروانە یارمەتییە مرۆییەکان کە لە دەروازە سنوورییەکانەوە دەچنە ناو کەرتی غەززە لە مەترسیدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتێکدا زیاتر لە ساڵ و نیوێکە شەڕی کەرتی غەززە بەردەوامە، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دووپاتی کردەوە کە منداڵانی کەرتی غەززە بە گیانیان باجی شەڕەکە دەدەن.

 

دوای ئەوەی ٨ منداڵی ساوا لە ئەنجامی سەرمایەکی زۆر گیانیان لەدەستدا دوێنێ ٦ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، منداڵانی کەرتی غەززە باجی شەڕ بە گیانیان دەدەن.

 

ڕێکخراوەکە دووپاتی کردەوە کە لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما لە کەرتی غەززە، باران بارین و کەشوهەوای سارد مانەوەیان قورستر دەکات، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لە ناو چادرەکاندا دەژین، کە بەهۆی چوونی ئاو بۆ ناو چادرەکانیان و زیانگەیاندنیان بە کێشەی پەناگە ڕووبەڕووی دەبنەوە، زستانی ساردو بارودۆخەکان بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکان زیاد دەکەن.

 

هەروەها بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئیسرائیل تەقەیان لە کاروانێکی هاوکاری مرۆیی سەر بە ڕێکخراوەکە کردووە، لە نزیک دەروازەی سنووری نێوان میسر و غەززە، کە کاروانێک کە لە سێ ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو ٨  کەسی تێدابوو، سەرەڕای دەستکەوتنی، بەر تەقەی دوژمنکارانە کەوت هەموو مۆڵەتە پێویستەکان لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم بە ئامانجگرتنە ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە.

 

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو جۆرە ڕووداوانە جێگەی قبوڵکردن نین، و نموونەی ئەو ژینگە سەخت و مەترسیدارەی کارکردنن کە ئەمڕۆ بەرنامەکە و دەزگاکانی دیکە تێیدا کاردەکەن.

 

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا بەرنامەکە ئاماژەی بەوەدا کە دوو کاروانی یارمەتییە مرۆییەکانی سەر بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە لە غەززە ڕووبەڕووی هێرشێکی توندوتیژ بوونەوە، کارکردن دوای ئەو هێرشانە ئەستەم بووە و ژیانی کارمەندەکانی خستۆتە مەترسییەوە.

 

دانیشتووانی کەرتی غەززە لە ئەنجامی هێرشی دووبارەی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کاروانەکانی هاوکاری، بەدەست کەمیی خۆراک و دەرمانەوە دەناڵێنن.