لە هێرشێكدا زیاتر لە ٦٠ كەس لە سودان برینداربوون و گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر سێ ناوچەی سودان ٨ كەس گیانیان و ٥٣ كەسی دیكەش بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٣ەوە شەڕ لە نێوان سوپای سودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە، لە ئەنجامدا ٢٩ هەزار و ٦٨٣ كەس گیانیان لەدەستداوەو هەروەها زیاتر لە ١٤ ملیۆن كەس ئاوارە بوون.

 

وەزارەتی تەندروستی سودان سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی هێرشەكەی هێزەكانی پشتیوانی خێرا كوژراون و برینداربوون، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، هێزەكانی پشتیوانی خێرا گەڕەكەكانی ناوچەی ئۆمدورمان و ڕۆژهەڵاتی نیلیان بۆردوومان كردووە و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ٤٣ی دیكەش برینداربوون، بریندارەكان بۆ سێ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بۆردوومانێكی دیكەی هێزەكانی پشتیوان ی خێرا بۆ سەر گەڕەكەكانی شاری فاشر، پایتەختی ویلایەتی دارفۆری باكوور لە ڕۆژئاوای سوودان، چوار هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداو و ١٠ كەسی دیكەش برینداربوون.