بڵاوبوونەوەی ئاژاوە و نەبوونی ئاسایش بەشێکە لە شەڕی جینۆساید لە غەززە
بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستمی ئاسایش و دادپەروەری لە کەرتی غەززە، هێزەکانی ئیسرائیل کاریان کردووە، هەر لە سەرەتای جەنگەوە، پۆلیسی مەدەنی و کارمەندانی ئاسایش و هاوڵاتی مەدەنی بە ئامانجگرتووە بۆ بڵاوکردنەوەی پشێوی وەک بەشێک لە شەڕی جینۆساید.
ناوەندی هەواڵ
لە ٤٥٨مین ڕۆژی شەڕی جینۆساید بۆ سەر غەززە، هێزەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی توندوتیژیان بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە دەستپێکرد و بەهۆیەوە دەیان هاوڵاتی مەدەنی کوژران و برینداربوون، لەناویاندا ژن و منداڵ و کۆرپەلە هەبوون.
ئەمڕۆ ٦ی کانوونی دووەم، ڕۆژنامەی "لأورو متوسطي" بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئیسرائیل سیاسەتێکی مەترسیدار پەیڕەو دەکەن لە تێکدانی ڕێکخراویی گشتی، لە ڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی سیستماتیکی سیستمی ئاسایش و دادپەروەری لە کەرتی غەززە، بە شێوەیەک کە لە ناوچوونی غەززە مسۆگەر بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای شەڕی جینۆسایدی بەردەوامەوە، هێزەکانی ئیسرائیل هەوڵیانداوە ئەندامانی پۆلیسی مەدەنی و ئاسایش و کارمەندانی هەماهەنگی یارمەتییە مرۆییەکان بکەنە ئامانج، لەکاتێکدا کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی پەناگەیە بۆیان، ئەم کارەی ئیسرائی؛ ئامانجی بڵاوکردنەوەی ئاژاوە و نەبوونی ئاسایش، وەک بەشێک لە شەڕی جینۆساید و دروستکردنی هەلومەرجی کارەساتبارە کە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە.
ڕۆژنامەکە ڕونیشیکردەوە، هێزەکانی ئیسرائیل کاردەکەن بۆ تێکدانی سیستمی ئاسایش و دادپەروەری لە کەرتی غەززە، بە بۆردوومانکردنی دامەزراوە دادوەرییەکان و بنکەی پۆلیسی فەرمی و جێگرەوەکانیان، و بە ئامانجگرتنی ئەندامەکانیان، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی پشێوی و ناسەقامگیری.
ڕۆژنامەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە گوشارەکان بۆ سەر هێزەکانی ئیسرائیل چڕتر بکەنەوە بۆ ئەوەی واز لە بەئامانجگرتنی ئەو ناوەند و دامەزراوە و سیستەمی دادوەری بهێنن و کە بە دامەزراوەیەکی مەدەنی جەوهەری دەزانن.
لەسەر ئاستی مەیدانیش، هێزەکانی ئیسرائیل لە بەیانی ئەمڕۆدا زنجیرەیەک هەڵمەتیان بۆ سەر ناوچەکانی باکووری کەرتی غەززە و دێر ئەلبەلا دەستپێکرد، کە لە ئەنجامدا ١٤ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا کە لەنێویاندا ژن و منداڵ و کۆرپە و بەساڵاچوو هەبوون و دەیان کەس بریندار بوون.
لە کامپی نوسەیرات، تۆپبارانی هێزەکانی ئیسرائیل لە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە دێر ئەلبەلا، پزیشکێکی ژنی کوشت کە وەک خۆبەخشێک کاری دەکرد، هەروەها دوو هاوڵاتی مەدەنیش لە تۆپبارانکردن بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان لە ناوچەی موسباح لە باکووری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کوژران.