گۆلڕۆخ ئیرایی لە زیندانی ئێڤینەوە: بارودۆخی باشمان خاڵی مردنی ستەمکارە
گۆلڕۆخ ئیرایی لە نامەیەکدا سەبارەت بە کاتێک دەنووسێت کە سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک دەردەچێت، لە سێدارەدانی شیرین عەلەمهولی و دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و بەرخۆدانی زەینەب جەلالیان و زیندانییەکانی دیکە دەهێنێتەوە یاد.
ناوەندی هەواڵ
گۆلرۆخ ئیرایی، زیندانی سیاسی زیندانیکراوی بەشی زیندانی ئێڤین، نامەیەکی سەبارەت بە ساڵانی تێکۆشان و بەرخۆدانی لە زیندان، سەرەڕای دەرچوون و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: بارودۆخی باشی ئێمە خاڵی مردنی ستەمکارە، شتێک کە ئەمڕۆ لە نائومێدی خزمەتکارانی ئایینی و شاهانەدا سەلمێندراوە.
بە گێڕانەوەی چەندین تێبینی و ئەزموونەکانی لە زیندانە جیاوازەکاندا، ڕایگەیاندووە کە "ئازارەکانی زیندان واتایەکی جیاواز وەردەگرن کاتێک یەکەمجار هاوبەندییەکانتان دەبن بۆ لەسێدارەدان، وەک هاوڕێیان دەڵێن، دەبێتە بازنەیەک لە زەنجیرەی ئازادیخوازان.
نامەکەی گۆلرۆخ ئیرایی گێڕانەوەی بەرخۆدانی و ئومێدە لە سەختترین بارودۆخی زینداندایە، کاتێک سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک دەردەچێت یان بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت، بەڵام سەرەڕای خەم و نیگەرانییە زۆرەکانی زیندانییەکان، هەمان ئەو زیندانەی کە سزای لەسێدارەدانی هەیە، بۆ هیوا و درێژەدان بە ژیانێکی خۆش هاندەدرێن.
هەروەها بە ئاماژەدان بە بارودۆخی زیندان لە کاتی لەسێدارەدانی فاتمە قزڵ و نەرگس تەباتەبایی لە ساڵی ٢٠١٩ و هەروەها لە سێدارەدانی مەعسومە زارعی لە ساڵی ٢٠٢١، لە بارەی بەرخۆدانی و دڵخۆشی لە زینداندا دەنووسێت، لە کاتێکدا سەرەڕای هەڕەشەی ئەفسەرەکان و دوای جێبەجێکردنی سزای یەکێک لە هاوبەندییەکانی بەیادی ئەو سەمایان کردووە و وتی: لە زیندانی قەرچەک سەماکردن قەدەغە بوو، بەڵام ئێمە ئەو کەش و هەوامان شکاند و هاوڕێیان سەرپێچییان لە فەرمانی ئەفسەرەکان دەکرد. قزل و نێرگز ڕۆیشتبوون، بەڵام ئەو ساتە خۆشانەی کە لەگەڵمان بوون بۆ ماوەیەکی زۆر بۆمان دووبارە دەبووە. تەنانەت کەمێک دواتر یەکێک لە هاوڕێیان لەگەڵ گۆرانییە دڵخوازەکەیدا تەقلیدی سەمای قزلی دەکرد. هەندێکیان دەگریان و هەندێکیش دەیانویست بەردەوام بن.
گۆلرۆخ ئیرایی بە ئاماژەدان بە لەسێدارەدانی "شیرین عەلەمهولی"، سەبارەت بە سزای لەسێدارەدانی "پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی" دەنووسێت: ساڵی ڕابردوو، دوای چەند مانگێک لە زیندانی تاکەکەسی، پەخشان و وریشە هاتنە بەشی گشتی زیندانەکە و کەش و هەوای بەندەکەیان گۆڕی، ئەوان بۆنەکانیان پیرۆز دەکرد و باسیان لەو ناوچانە کرد کە تێکۆشان کردن ڕێوڕەسمی ژیانی خەڵکە، چەند مانگێک لەمەوبەر بوو کە سزاکانیان دەرچوو، بەڵام ئەو سزایانە هیچ پەککەوتنێکی لە پلانی ڕۆژانەیان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان لەگەڵ هاوبەندییەکان لێنەکەوتەوە.
گۆلڕۆخ ئیرایی باس لە "نەسیمە ئیسلامزەهی" دەکات کە "بە منداڵێکی ساوا لە زیندان و منداڵێک کە دوای ساڵ و نیوێک ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە، مەترسی ئەوەی لەسەرە کە سزایەکی نیگەرانکەر وەربگرێت".
هەروەها باس لە "زەینەب جەلالیان" و بەرخۆدانی بە ساڵانی لە زیندان دەکات، لە کاتێکدا سەرەڕای "دوورخستنەوە و زەوتکردنی زۆرێک لە مافەکانی زیندانییەک" دەنووسێت و باس لە "مریەم ئەکبەری مونفەرد"، "نێرگز محەمەدی" و "ئاتینا دایمی" دەکات کە ساڵانێکە دوورن لە منداڵەکانیان.
گۆلرۆخ ئیرایی بە ئاماژەدان بە بارودۆخی خراپی زیندانەکانی ئێران و نەبوونی سادەترین دەرفەت بۆ زیندانیان دەنووسێت: بارودۆخی زیندانەکان جیاوازە، بەڵام ئەوەی گرنگە بەرخۆدانی زیندانییەکانە، لە لوتکەی سەختییەکان و لە کەش و هەوایەکدا کە بەردەوام ئازار و خەم و پەژارە دێتە ئاراوە، مرۆڤ دەتوانێت دیوی ئەرێنی ئەوەی هەیانە ببینێت و بیکاتە هاودەنگی زیاتر، ڕاهێنانی بەرخۆدان و ڕەمزی خۆڕاگڕی.
نووسیوشیەتی: دۆخی باشی ئێمە خاڵی مردنی ستەمکارە، ئەوەی ئەمڕۆ لە نائومێدی خزمەتکارانی ئایینی و شاهانەدا سەلمێندراوە، هەلومەرجی تێکۆشان بۆ هەموومان هەمیشە وەک یەک نییە، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە هەڵوێستی ئێمە لە یەک شتەوە دێت، لە بنەماڵەی گوڵاڵە سوورەکانەوەن دێت کە کڕنۆشیان نەکردووە و لە دادگاکانی ڕژیمدا، بەرگری لە خەڵکیان پێش لە بەرگریکردن لە خۆیان خستووە.