کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا: گۆڕانکاری لە پەروەردەدا دژی کولتووری گەلی سووریایە
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کاردانەوەی بەرامبەر بە پرۆگرامی نوێی پەروەردەیی نیشاندا کە لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە ناسێندرابوو و وتی: گۆڕانکاری لە بەرنامەی پەروەردە دژی مێژوو و کولتووری گەلی سووریایە.
ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە بەرنامەی نوێی پەروەردە کە لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە دامەزرا، لێدوانێکی داو ڕایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی بەرنامەی پەروەردە دژی مێژووی سووریایە و ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی شارستانیەتەکاندا لادەبرێت، کێشەکە تەنیا کێشەی پەروەردە نییە، بەڵکو کێشەی هەموو کۆمەڵگەیە و بابەتەکە ئایندەی نەوەی نوێیە.
"لەبیرچوونەوە و لەدەستدانی مێژووی سووریا"
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو گۆڕانکاریانە دەکات کە لە بەرنامەکانی پەروەردەی حکومەتی کاتی سووریادا کراوە، لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ناڕەزایی توندمان بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی بەرنامەی پەروەردە لەلایەن وەزیری نوێی پەروەردە لە حکومەتی کاتی سووریادا دەردەبڕین، ئەمەش فەرهەنگ و مێژووی ئێمە لەناو دەبات و ڕۆڵی ژن لە بونیادنانی شارستانیەتەکاندا لەناو دەبات، لەم گۆڕانکارییەدا ڕۆڵ و ناوی ژنە پێشەنگەکانی سووریا لادەبرێت، لەوانە شاژن زەنوبیا کە هێمای بەرخۆدان بووم ئەمەش تەنها لەبیرکردنی هەندێک ناو نییە، بەڵکو لەبیرکردن و لەدەستدانی مێژووی سووریایە.
"ئەم گۆڕانکارییانە دژی بوونی هونەرە کولتوورییەکان و مەزهەبەکانی کۆمەڵگەن"
لە درێژەی بەیاننامەکەدا، کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا هەڵوێستی خۆی لە دژی ئەو گۆڕانکاریانەی کە دەکرێت و لەناوبردنی ڕۆڵی ژنان نیشان دا و ڕاگەیەندرا، ژن لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە ئابوورییەوە تا دەگاتە کولتوور و هونەر. هیچ دەسەڵاتێک لە جیهاندا ناتوانێت نکۆڵی لە بوون و ڕۆڵی ژن بکات، هەروەها ئەم ئاڵوگۆڕە دژ بە بوونی کولتوورو هونەرو مەزهەبەکانی ناو کۆمەڵگەیە، فێرکردن و فێربوون لەسەر هەموو مەزهەب و ئایینەکان ئەنجام بدرێت کە لە کۆمەڵگەدا ئامادەن، هەرگیز ڕێگە نادەین ڕۆڵی ژن لە مێژوو و کۆمەڵگەدا سەرکوت بکرێت، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بە زووترین کات ئەو گۆڕانکاریانە چاک بکەنەوە، جارێکی تر بەرنامەی پەروەردەیی دابمەزرێنن کە ڕۆڵ و بوونی ژنان لەخۆ بگرن و یەکسانی لە کۆمەڵگەکاندا بونیاد بنێن.
بانگەوازی لە ڕۆشنبیران و کەسانی خاوەن ڕۆڵ کرا لە دژی ئەمە بوەستن
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا داوای لە سەرجەم ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان و کەسانی زانا کرد کە لە بەرامبەر ئەو گۆڕانکاریانەدا بێدەنگ نەبن و لە بەرامبەر لەناوبردنی ناسنامە و میراسەکانیان پتەو بوەستن، تێیدا هاتووە: ئێمە پێمانوایە کە پێکەوە و بە دەستێک دژی هێرشە وێرانکەرەکانی سەر کولتوور و میراسی کۆمەڵگەکەمان دەوەستینەوە، ئێمە بوونمان دەپارێزین و داهاتوویەکی باش بونیاد دەنێین، پشتگیری هەموو ئەو ژنانە دەکەین کە خەبات بۆ ئازادی و مافەکانیان دەکەن، ئێمە دەنگمان دژی ستەم بەرز دەکەینەوە و کاردەکەین بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەش.