ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: ڕەنگە ژمارەی قوربانیان ٨ هێندە زیاد بکات

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ڕەنگە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستانەوە گیانیان لەدەستداوە ٨ هێندە زیاد بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕەنگە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستانەوە گیانیان لەدەستداوە ٨ هێندە زیاد بکات.

 

کاترین سمۆڵوود، بەرپرسی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپاوە دەڵێت: بەداخەوە لە هەموو بوومەلەرزەیەکدا هەمان شت دەبینین، لە هەفتەکانی داهاتوودا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدەدەن و بریندار دەبن بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

 

کاترین سمۆڵوود ڕایگەیاند کە بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا مەترسییەکان لە ناوچەکەدا زیاد دەکات.