پەیامی پشتیوانی یەکێتی ژنانی شۆڕشگێڕی ئەفغانستان

یەکێتی ژنانی شۆڕشگێڕی ئەفغانستان "ڕاوا"، پەیامێکی هاوخەمی بۆ لێقەوماوانی ئە و بوومەلەرزەیە نارد، کە لە مەڕەش ڕوویدا و بووە هۆی داڕمانی هەزاران بینا و باڵەخانە لە باکووری کوردستان و تورکیا و ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا

ناوەندی هەواڵ

 

مەریەم ڕاوی، وتەبێژی یەکێتی ژنانی شۆڕشگێڕی ئەفغانستان پەیامێکی پشتیوانی بۆ ئەو بوومەلەرزەیە ناردووە کە وەک ناوەندێک لە مەرەش ڕوویداوە و زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیای گرتەوە و ژمارەیەکی زۆر قوربانی هەیە، ڕووخانێکی گەورەشی لێکەوتووەتەوە.

 

مەریەم ڕاوی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کەسانەی کرد، کە لە بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەستداوە و وتی: لە زۆربەی کاتە مەترسیدارەکاندا ئیوەی هەڤاڵانمان لە کارەساتی تاڵیبان لە ئەفغانستان بۆ ساتێک لە ئێمە دانەبڕان، ئێمەش لەگەڵ ئەو نیگەرانییە دەژین کە لەگەڵ ئێوەدایە، هیوادارم بەو هێز و بەرخۆدانەی کە خوشک و برایانمانتان لە دژی داعش و چەندین دوژمنی دیکە بەرزکردووەتەوە، لە دژی ئەم کارەساتەش بەرگە بگرن، بە خۆشەویستی و پشتیوانییەوە".