فۆزا یوسف: ڕۆژئاوا بە تەنیا جێتان ناهێڵێت

فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە لە پەیامێکدا کە دوای بوومەلەرزەکە بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند: ڕۆژئاوا بە تەنیا جێتان ناهێڵێت، برینەکەتان برینی ئێمەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە پەیامێکی سەبارەت بەو بوومەلەرزەیە بڵاوکردەوە، کە لە ڕۆژی ٦ی شوبات کاتژمێر ٠٤:١٤ لە ناحیەی بازارجەخی سەر بە مەڕەش بە گوڕی ٧.٧ پلە ڕوویدا، ڕایگەیاند، ڕۆژئاوا بە تەنیا جێتان ناهێڵێت، برینەکەتان برینی ئێمەیە.

 

لە پەیامەکەی فۆزا یوسفدا هاتووە؛

"هەموو خەڵکی کوردستان سەلامەت بن،  ئێمە لەگەڵ گەلی خۆمانین لە حەلەب و عەفرین، بۆ شارەکانی باکووری کوردستان، بەتایبەت بۆ مەرەش، بازارجەخ، ئامەد، مەلاتیا، ڕەحاوە بۆ هەموو گوند و شارەکانی کوردستان، دڵ و دەروونمان لەگەڵ ئێوەیە، ڕۆژئاوا بە تەنیا جێتان ناهێڵێت، برینی ئێوە برینی ئێمەیە".